ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م كه كچه‌كانت فێرى ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتى جوان كردووه و هه‌وڵیشت داوه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانتدا ، وه ئومێده‌واریشم باوكیانیش وه‌كو تۆ كه دایكیانى ئاوا منداڵه‌كانى به‌رده‌وام ئامۆژگارییان بكات و سوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى فێرى چاكه و ڕه‌وشتى جوانیان بكات هه‌ر له منداڵیه‌وه، چونكه ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ى خێر و چاكه بۆ دایك و باوكیان له دونیا و دواڕۆژیشدا هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
[ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ] [التحريم: ٦]. واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له ئاگرێك كه سوته‌مه‌نێكه‌ى خه‌ڵكى و به‌رده.
وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « إِذَا مَاتَ الإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَمَلُهُ إِلاَّ مِنْ ثَلاَثٍ صَدَقَةٌ جَارِيَةٌ وَعِلْمٌ يُنْتَفَعُ بِهِ وَوَلَدٌ صَالِحٌ يَدْعُو لَهُ »(حديث صحيح: صَحيح وَضعيف سنن الترمذي، رَقَمْ: (1376)).
واته: كاتێك مرۆڤ ده‌مرێت هه‌موو كرده‌وه‌كانى كۆتایى پێدێت ته‌نها له‌سێ ڕێگاوه نه‌بێت :
1- چاكه‌یه‌كى به‌رده‌وامى كردبێت له دونیادا .
2- زانستێكى به‌سوودى له دواى مردنى به‌جێ هێشتبێت .
3- منداڵى چاكى هه‌بێت له‌دواى مردنى دوعاى چاكه‌ى بۆ بكه‌ن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌و باوك و دایكه له دونیادا به په‌رۆشى منداڵه‌كانیانه‌وه بوبن و فێرى خه‌یر و چاكه‌یانیان كردبێت به‌و شێوازه كه خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمانیان پێكردووه ئه‌وه ئه‌و دایك و باوكه خه‌یر و پاداشتێكى زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه، چونكه ئه‌و منداڵانه به‌رده‌وام دوعاى چاك ده‌كه‌ن بۆ باوك و دایكیان له ژیان و دواى مردنیانیشدا ، وه ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌شه‌وه وازبێنن لە ئامۆژگارى منداڵه‌كانیان و فێرى چاكه‌یان نەکەن ئه‌وه ئه‌و باوك و دایكه تاوانبار ده‌بن ، و ئه‌و منداڵانه ده‌بنه بارگرانى بۆ دایك و باوكیان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه داواكارم له‌و باوكه كه زۆر گرنگى بدات به منداڵه‌كانى، چونكه منداڵ به‌شێكه له باوك و دایك هه‌ر ئه‌وانن ئه‌گه‌ر چاك بن سود به باوك و دایكیان ده‌گه‌یه‌نن له ژیانیان و دواى مردنیشیان .
الشيخ ابن عثيمين رحمه الله - فتاوى الطفل المسلم، ص: (124). جمع وترتيب: يحي بن سعيد آل شلوان.