برا چی بکات کاتێ دەبێنێ خوشکەکانى جلی ناشەرعى لەبەر دەکەن و دایک وباوکی ڕێگری ناکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
برا چی بکات کاتێ دەبێنێ خوشکەکانى جلی ناشەرعى لەبەر دەکەن و دایک وباوکی ڕێگری ناکەن؟
پرسیار:

من وەکو گەنجێک توشی خەم و خەفەتێکی زۆر بوومە بە هۆى بابەتێکەوە ئومێدەوارم وەڵامێکی تەواوم بدەنەوە .
بابەتەکەش ئەوەیە:
ماڵەوەمان زۆر گرنگی بەپەروەردەی خوشکەکانم نادەن، لێدەگەڕێن دانەیەکیان میکیاج بکات و دەچێتە دەرەوە ، ودانەیەکی تریان دەردەچێ بۆ بازاڕ بەجلێکی کورتەوە ، و سروشتی ناوچەکەی ئێمە زۆر تێکچووە و گەنجان چاویان لەسەر ئافرەتانە و تەعلیقیان لێ دەدەن و ئیزعاجیان دەکەن بۆیە ئەمە زۆر ئازارم دەدات کە بەو شێوەیه و بەو جلەوە خوشکەکانم لەماڵ دەرچن ، و سەرنجی گەنجان بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت ، و باوکم گرنگی بەهیچ نادا جگە لەکارەکەی نەبێت ، و دایکم زۆر ئیزعاج دەبێ کاتێ باسی کەمتەرخەمی ئەو و باوکم دەکەم بەرانبەر خوشکەکانم!
پرسیارەکەم ئەوەیه: 
من چى بکەم ؟ و واجبی من چیە لە ڕووی شەرعەوە بەرامبەر بە خوشکەکانم؟ 
ئایە واجبە لەسەرم بەزۆر جلی شۆڕ وداپۆشراویان بەسەردا بسەپێنم ، کاتێ کەخێزانەکەم گرنگی بەوە نادەن ؟
 یاخود تەنها پێویستە لەسەرم ئامۆژگاریان بکەم وتەداخولی بڕیاردان نەکەم لەو بارەیەوە ؟ 
ئایە پێویستە لەسەرم بەشێویەکی بەردەوام بیریان بخەمەوە کەئەو شته حەرامە ، یاخود تەنها جارێك بەسە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

گومانی تێدا نییە ئەو شتەی ئاماژەت پێداوە لەوەی خوشکەکانت بەجلی ناشەرعی وکورتەوە دەردەچن بۆ بازاڕ وشوێنە گشتیەکان کارێکی خراپ وناشەرعیە ودەبێتە هۆی توڕە کردنی خودا .
و ئەسڵ وایە وەلی ئەمری ئافرەت هەستێت بەئامۆژگاری کردن وڕێی خێریان پێ پیشان بدات ، وڕێگریان لێ بکات لەڕێگای خراپە وشەڕ ، وحیجابیان پێ بپۆشێت و ڕێگریان لێ بکات لەپۆشینی جلی ناشەرعی .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ لا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ) التحريم/6 .
واتە: ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە خۆتان وکەس وکارتان بپارێزن لەئاگرێك کە سووتەمەنیەكەی ئادەمی وبەردە، سەرپەرشتی ئەو (ئاگری دۆزەخەن) چەند فریشتەیەکی زبر وتوند وتیژی وان کە نافەرمانی خوا ناکەن لەوەی کەفەرمانیان پێ ئەدات وە چ فەرمانێکیان پێ بدرێت دەیکەن.

وە پێغەمبەری ئازیز فەروویەتی: (كُلُّكُمْ رَاعٍ ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، الْإِمَامُ رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، وَالرَّجُلُ رَاعٍ فِي أَهْلِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، وَالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ فِي بَيْتِ زَوْجِهَا وَمَسْئُولَةٌ عَنْ رَعِيَّتِهَا) رواه البخاري (893) ، ومسلم (1829) .
واتە: هەمووتان شوان و بەرپرسن و بەرپرسیشن لەو شوانیەتی وبەرپرسیاریەتییە ، پیاو شوان وبەرپرسە لەماڵەکەی خۆیدا وبەرپرسیارە لەو کەسانەی لەژێر دەستیدان ، وە ژن شوان وبەرپرسە لەماڵەکەی مێردەکەیدا وبەرپرسیارە لەو کەسانەی لەژێردەستیدان.

بەڵام مادام بابەتەکە وحاڵەکە بەو شێوەیەیە کەئاماژەت پێداوە ئەوا پێویسته لەسەرت :
یەکەم : باوک و دایکت ئاگادار بکەیتەوە لەوەی ئەوان بەرپرسن لەخوشکەکانت بەرانبەر بەخودا ،وئەوان پرسیاریان لێ دەکرێ لە ڕۆژی قیامەت لەبارەی دەرچوویانەوە بەجلی ناشەرعی، و بەبەڵگە ئەو شتەیان بۆڕوون بکەیتەوە .
دووەم: پێویستە لەسەرت ئامۆژگاری خوشکەکانت بکەیت و خودایان بیربخەیتەوە ، وئەوەی کەپێویستە لەسەریان لەحیجاب وخۆ داپۆشین ، و ئەوە ڕێگای بەرز بوونەوەیانە لەدنیا ودواڕۆژدا ، و ئەو هەڕەشانەیان بەگوێدا بدەیت کەلەبارەی خۆ ڕووتکردنەوە وجوانی خۆ دەرخستن بۆ پیاوانی نامەحرەمەوە هاتوون .
سێیەم : پێویستە لەسەرت کۆڵنەدەیت وبێزار نەبیت لەئامۆژگاری کردنیان وهەرگیز نائومێد نەبیت تاوەکو ئەو خراپەیە لادەچێت ودەگڕێنەوە سەر ڕێگای ڕاست و پۆشینی جلی شەرعی ، إن شاء الله ، وحاڵیان دەگۆڕێت بۆ باشتر .
وە ئەگەر هەر سوور بوون لەسەر پۆشینی جلی ناشەرعی و تۆ دەتوانی  ڕێگریان لێ بکەیت لەدەرچوویان بەو جلانەوە بێ ئەوەی دایک وباوکت توڕە بکەیت ، یاخود خراپەیەکی زیاتر ڕوو بدات ، ئەوا ئەوکارە بکە ، وەک ڕێگری کردن لەخراپە ، وکەمکردنەوەی شەڕ وخراپە ، و خۆ دوور خستنەوەی ئەوەی بەهۆی ئەو کارەیانەوە توشی قسەی خەڵک وسەرزەنشت ببی.
چوارەم : وە هیچی تێا نییە گەر هەجریان بکەیت وقسەیان لەگەڵ نەکەیت بەو هۆیەوە ئەوەش وەک تەئدیب کردنیان و تەربیەت دانیان ، ئەمە گەر گومانێکی زۆرت هەبوو کاریگەری دەبێت لەسەریان ، وە واز لەدەرچوون بەجلی ناشەرعی دێنن ، یاخود جلی شەرعی دەپۆشن ، بەڵام گەر زانیت قسە دابڕینت لێیان زیاتر بابەتەکە ئاڵۆز دەکات وزیاتر یاخی دەبن وکاریگەری نابێت لەسەریان لەکەمکروونەوەی شەڕەکە ، ئەو کات نابێت هەجریان بکەیت وقسەیان لێ دابڕیت.
وە ئەگەر زانیت باوک ودایکت ڕێگەت نادەن ئەو کارە بکەیت وبەو کارە هەستی ، وخۆت خوشکەکانت پەروەردە بکەیت وتەئدیبان بدەیت ، ئەو کات تەنها ئامۆژگاری و بیرخستەوەیانت لەسەره.
وە لەکۆتاییدا: پێویسته لەسەرت لەو کاتانەدا کەدوعای تێدا قەبوڵە دوعایان بۆ بکەیت ، بەڵکو خودا دوعاکەت گیرا بکات وهیدایەتیان بدات وببن بەکەسانی چاک وبۆ خوا سوڵحاو .
و ئەوەش بزانە کەتۆ هیچ تاوانێکت لەسەر نییە مادام هەستاوی بەواجبی خۆت لەنکۆڵی کردن لەخراپە لەو سنوورەی کەشەرع دەست نیشانی کردووە وفەرمانی پێکردووە .
والله اعلم

سەردان: ١,٩٣٥ بەش: پەروەردەى منداڵ