ئایا لەبابەتی دیاری وبەخشیشدا یەكسانی واجبە لەنێوان منداڵانی كوڕ و كچدا؟ یاخود ئەوەش وەكو میراته؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لەبابەتی دیاری وبەخشیشدا یەكسانی واجبە لەنێوان منداڵانی كوڕ و كچدا؟ یاخود ئەوەش وەكو میراته؟

ئەصل لەم باسەدا ئەو فەرموودەیەیە كە پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " فَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْدِلُوا بَيْنَ أَوْلَادِكُمْ ". جا عەدل دەگۆڕێت لەنێوان ڕەگەزی نێـر و مێینەدا, هەر ڕەگەزەو ئەوەی بۆی دەگونجێت پێی دەبەخشرێت و ئەمەش دوو بەشە:
یەكەم: ئەو شتانەی كە بەكاردەهێنرێن ولەنێو دەچن رۆژانە وەكو پێداویستی قوتابخانە و نەفەقە و جل وبەرگ ئەمانە عەدل پێویست نیە تیایاندا ، واتە كوڕ جۆرە جل وبەرگێكی پێویستە كە كچ ئەوەی پێویست نیە وبۆی نابێت وبە پێچەوانەشەوە ، پاشان كوڕ پێویستی بە شتانێك هەیە كە هاوكاری بن بۆ خزمەتی دایك وباوك وبراوخوشكە بچووكەكانی كە كچ ئەوانەی پێویست نیە.
بەڵام جۆری دووەم ئەو شتانەی كە خاوەندارێتی و موڵكیە وەكو ئۆتۆمبێل و خانوو جگە لەوەش ، ئەوا عەدلی تێدا پێویستە ئەوەش لەبەر ڕووكەشی فەرموودەكە ، هەرچەندە هەندێك لەزانایان ووتویانە ئەوەش جیاوازی تێدایە وەكو میرات ، بەڵام ئەوەی بۆم دەركەوتووە لەسەر فەرموودەكە ئەوەیە كە یەكسانیە لەو بوارەدا.

شێخ عبید الجابری حفظه الله

سەردان: ٢,٥٥٦ بەش: پەروەردەى منداڵ