پەنادانى منداڵ لە کەسانى چاوپیس و حەسوود: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پەنادانى منداڵ لە کەسانى چاوپیس و حەسوود
پرسیار:

خواى گەورە منداڵی جوان و چاکی پێ بەخشیوین ئایا چ دوعایەکیان بۆ بکەین بۆ ئەوەى خواى گەورە بیانپارێزێ لە کەسانى چاوپیس و حەسوود؟

لەڕاستى دا منداڵ یەکێکە لە نیعمەتە جوانەکانى خواى گەورە ، و داواکارین لە خواى گەورە منداڵی موسڵمانان لە هەموو خراپە و چاوپیس و حەسوودێک بپارێزێ ، و ئەوەشی کە منداڵی نیە خواى گەورە منداڵی صاڵحی پێ ببەخشێ .

سەبارەت بە وەڵامى پرسیارەکەى بەڕێزتان : 
پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله علیه‌وسلم حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی (ڕه‌زای خودایان لێبێت) په‌نا ده‌دا به‌ وتنى ئەم زیکرەیە :

 «أُعِيذُكُمَا بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ, وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ» البخاري 4 / 119 
واته‌: په‌ناتان ده‌ده‌م به‌ناو ه‌ته‌واو و جوانه‌كانی خودا له‌هه‌موو شه‌یتانێك و پێوه‌ده‌رێك (مار و دوپشك و ...) له‌هه‌موو چاوێكی پیس و تێڕوانینێكی خراپ .

ستافی وەڵامەکان

سەردان: ٢,٤٠٤ بەش: پەروەردەى منداڵ