ئایا یادكردنەوەى لەدایك بوون (عید میلاد) حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا یادكردنەوەى لەدایك بوون (عید میلاد) حەرامە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڵگەكانى قورئانى پیرۆز و سوننەتەكانى پێغەمبەر لە سەر ئەوەن كە ئاهەنگ گێڕان و یادكردنەوەى ساڵانەى لە دایك بوون یەكێكە لە بیدعە و داهێنراوەكان، و هیچ بنەوایەكى نیە لە ئاینى ئیسلامى پیرۆزدا، و نابێت وەڵامى كەسێك بدرێتەوە كە دەعوەتت دەكات بۆ ئەو كارە چ جاى ئەوەى كە خۆت ئەنجامى بدەیت، چونكە ئەو كارە پشتیوانى كردنە لە بیدعە و داهێنراوەكان.
خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ أَمْ لَهُمْ شُرَكَاء شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ ] (سورة الشورى:21).
واتە: ئایا ئەوان شەریك و كەسانى تریان هەیە كە شەرعیان بۆ دادەڕێژن، شەرعێك كە خواى پەروەردگار ڕێى پێ نەدابێت ؟!!!
وە فەرموویەتى: [ ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِّنَ الْأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاء الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ] (سورة الجاثية: 18).
واتە: پاشان ئێمە تۆمان خستوەتە سەر شەریعەت و ڕێبازێك، جا تۆ شوێنى بكەوە، و شوێنى هەوا و ئارەزووى كەسانێك مەكەوە كە نەزانن.
وە پێغەمبەرى خواش فەرموویەتى: " من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد " (رواه البخاري ومسلم).
واتە: هەر كەسێك كردەوەیەك بكات فرمانى ئێمەى لە سەر نەبێت ـ واتە قورئان و سوننە ـ ئەوا كردەوەكەى بە ڕوودا دەدرێتەوە.
پاشان ئەم یادكردنەوە و جەژن گێڕانە سەرەڕاى ئەوەى كە بیدعەیە و هیچ بنەوایەكى نیە لە شەریعەتدا، خۆشوبهاندنیشە بە گاور و خاچ پەرستان، پێغەمبەرى خواش فەرموویەتى: " من تشبه بقوم فهو منهم " (صححه العلامة الأألباني في صحيح سنن أبي داود، برقم: 4031).
واتە: هەر كەسێك خۆى بشوبهێنێت بە كۆمەڵێك ئەوا ئەویش لەوان دەبێت، والله أعلم.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٨,٥٣١ بەش: پەروەردەى منداڵ