ناوى دەرگاكانى بەهەشت و ماناكەى بەكوردى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ناوى دەرگاكانى بەهەشت و ماناكەى بەكوردى چیە؟
پرسیار:

ناوى دەرگاكانى بەهەشت و ماناكەى بەكوردى چیە؟وە ئایا موسڵمانان لە ڕۆژى دوایى دا بۆیان هەیە لە هەموو دەرگاكانى بەهەشتەوە بچنە ژوورەوە ؟یان هەركەسەو بە پێى ئەجرو پاداشتى خۆى دەرگاى چوونە ژوورەوەى بۆ دەكرێتەوە ؟ وەڵام

 

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

پێشەكى باوەڕمان بەوە هەیە كە بەهەشت چەند دەرگایەكى هەیەوە لە چەندین فەرموودەى (صحيح) دا ئەوەهاتووە،
(عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله قال إذا جاء رمضان فتحت أبواب الجنة)رواه البخاري برقم (1898).
وە لە حەدیسى ئیمامى موسلیمدا ئەوە هاتووە كەبەهەشت هەشت دەرگاى هەیە لە باسى ئەوەى هەركەس دواى دەست نوێژگرتن بڵێ: (أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله) ئەفەرموێ (إلا فتحت له أبواب الجنة الثمانية يدخل من أيّها شاء) رواه مسلم (234/209/1).بۆ ناوى دەرگاكانیش ئەم ناوانە هاتوون:
1- (...فمن كان من أهل الصلاة دُعي من باب الصلاة ومن كان من أهل الجهاد دُعي من باب الجهاد ومن كان من أهل الصدقة دُعي من باب الصدقة ومن كان من أهل الصيام دُعي من باب الصيام و باب الرّيان...)رواه البخاري برقم (3666).
لەم فەرموودەیە ناوى چوار دەرگایان هاتووە إبن حجر ئەڵێ: پێنجەمیان دەرگاى (حەج)ە چونكە حەجیش پایەیەكى گەورەیە لە پایەكانى ئیسلام، وە دەرگا بۆ ئەوانى تر هەبێت بێ گومان بۆ ئەمیش دەرگایەك هەیە. شەشەم دەرگاى(الكاظمين الغيظ والعافين عن الناس) حەوتەم: دەرگاى (الأيمن) باب المتوكلین - دەرگاى ئەوانەى لێیەوە بەبێ لێپرسینەوە و سزا دەچنە ژوورەوە. هەشتەم دەرگاى (ذكر) لەوانەیە هەشتەم دەرگاى زانستیش بێت زانایان هەموویان ئەمەیان باسكردووە. بڕوانە فتح الباري بەرگى 7 لاپەڕە 34.
ناوى دەرگاكان بە كوردى
1- دەرگاى نوێژ
2- دەرگاى زەكات
3- دەرگاى ڕۆژوو
4- دەرگاى جیهاد
5- دەرگاى حەج
6- دەرگاى لێبوردن لەخەڵك
7- دەرگاى پشت بەستن بەخوا
8- دەرگاى یادكردنى خوا یان دەرگاى زانست.
سەبارەت بەوەى ئایا موسڵمانان بۆیان هەیە لە هەموو دەرگاكانى بەهەشتەوە بچنە ژوورەوە؟ ئیمامى ئەبو بەكر (خواى لێ ڕازى بێ) ئەم پرسیارەى لە پێغەمبەر () كردووە (فهل يدعى أحد من تلك الأبواب كلها) واتە: ئایا كەس لە موسڵمانان لە هەموو دەرگاكانەوە بانگ بكرێت و لەهەموویانەوە بچێتە ژوورەوە؟ فەرمووى: بەڵێ بۆ كەسێ ئەو سیفاتانەى تیادا كۆبێتەوە.
ئەو بانگ لێكردنەش بۆ ڕێزلێنانە ئەگینا هەر لەیەك دەرگاوە ئەچێتە ژوورەوە بەڵام ئەوەى هەڵگرى هەموو سیفەتەكان بێت دەتوانێت لە هەركامیانە خۆى بیەوێت بچێتە ژوورەوە.
بڕوانە فتح الباري شرح صحيح البخاری بەرگى 7 لاپەڕە 34.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٨,٤٥٩ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى