بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
نیشانەكانی قیامەت زۆرن وە جۆر بە جۆرن لەوانە نیشانە بچووكەكان كە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا ﷺ ڕووی داوە وە لە پاش خۆیشی دەركەوتووە، وە خودی پێغەمبەر مان محمد ﷺ یەكێكە لەو نیشانانە كە پێغەمبەری ئاخر زەمانە،وە هەروەها هەواڵی داوە كە خەڵكانی پێ پەتی و ڕووت و هەژار و شوانی مەڕەكان دەبینرێن كە پێشبڕكێ دەكەن لەبەرزكردنەوەی كۆشكەكانیاندا،وە زۆربونی كەنیزەك لە نێو خەڵكیدا كە پیاو دەست بەسەری ئەكات وە مناڵی لێی ئەبێت بە هۆی ئەوانەوە هەر وەكو چۆن لە فەرموودەكەی جبریلەوە هاتووە كاتێ پرسیاری لێكرد دەربارەی نیشانەكانی قیامەت فەرمووی: (وأن ترى الحفاة العراة عالة الشاة يتطاولون في البنيان، وتلد الأمة ربتها)
وەهەروەها كەم بوونەوەی زانستی شەرعی و بڵاوبوونەوەی نەفامی وە بڵاوبوونەوەی دەركەوتنی سەرپێچی و تاوان لە زۆر وڵاتدا، ئەمانە هەموویان لەو نیشانانەن كەبڵاوبونەتەوە، وەهەروەها زۆربونی كوشتارو بشێوی و ئاژاوە هەموو ئەمانە پێغەمبەر{ﷺ}ڕونی كردۆتەوە، وەهەروەها زۆربوونی ئافرەت و كەم بوونەوەی ڕێژەی پیاو باسیانی كردووە لە نیشانە بچووكەكانە .
بەڵام نیشانە گەورەكان كە لە نزیك هاتنی قیامەت ڕوودەدەن دە نیشانەن زانایان ڕوونیان كردوەتەوە:
یەكەمیان: ـ دەركەوتنی مەهدی پیاوێكە لە بنەماڵی پێغەمبەر{ﷺ}لەكۆتایی زەمان دێت و زەوی پڕدەكات لە دادوەری و یەكسانی لە پاش ئەوەی كەپڕبوو لە ستەم و نایەكسانی ڕاست لەسەر دینی خوا دەچێ وحوكم بە شەرعی خوادەكات و فەرمانەكانی خوای گەورە جێ بەجێ دەكات لەسەر زەوی ئەمەش لەكاتی دابەزین پێغەمبەر عیسای كوری مەریەم سەلامی خوای لێ بێ لەكۆتایی زەماندا دەبێت، هەروەها پەیدابوونی {دەجال} ئەمەش لەدوای مەهدی دێت، وە دەجال لە ڕۆژهەڵاتەوە دەردەكەوێت لە ڕۆژهەڵاتی خۆراسان لەلای چین و خۆراسان، لەسەر زەوی دەسوڕێتەوە و سوڕدەخواتەوە بەدەوری دا وە بانگی دواكەوتەكانی دەكات و لەسەرەتا دا دەڵێت من پێغەمبەرم، وە پاشان دەڵێ پەروەردگاری هەموو جیهانم، وە موعجیزەی شەیتانی پێیە كە سەر لە خەڵكی تێك ئەدا، بەڵام ئەهلی باوەڕ وبەرچاو ڕوونەكان دەیناسنەوە بەوەی نوسراوە لەنێو چەوانیدا {كافر} واتابێ باوەڕ، هەموو كەس كە بیخوێنێتەوە دەیزانێ یا دەیناسێ، هەموو باوەڕدارێك كە خوا بیپارێزێ لە نێوچەوانیدا وشەی {كافر} دەبینێ، وە كۆمەڵێ موعجیزەی شەیتانی پێیە كە ئەهلی ئیمان دەزانن ئەوە پوچەڵەو وە بەوە دەزانن بەڵگەیە لەسەر ئەوە كە ئەو دەجالە، لەكۆتایی دا دەجال دەگات فەلەستن لای جولەكەكانی ئەوێ، وە پاشان خوای گەورە عیسا{علیە السلام} دادەبەزێنێ لەشام وە گەمارۆی دەجال دەدا لە فەلەستین و دەیشیكوژێ هەر لە فەلەستین.
دابەزینی عیسا{علیە السلام} و وەكوشتنی دەجال لەلایەن ئەوە وە نیشانەی سێ یەمی ڕۆژی قیامەتە، وە خوای گەورە هەموو ئاینەكان لە ناویان دەبات جگە لە ئیسلام نەبێت كە تەنها دەمێنێتەوە، وە عیسا ئیسلام نەبێ هیچ ئاینێكی تر قەبوڵ ناكات، وە خاچەكان دەشكێنێت و بەراز دەكوژێت، چونكە خاچ شتێكی پوچەڵە وە عیسا نەكوژراوە و نەدراوە لە خاچ ئەمەش درۆیەكی ئاشكرایە هەربۆیە كاتێ دادەبەزێ خاچ دەشكێنێ و فەرمانی خوا بۆ بەندەكانی ڕووندەكاتەوە و وە بانگەشەیان دەكات بۆ ئیسلام وە حوكم بەشەریعەتی {محمد} ﷺ دەكات، وە هیچ لە خەڵك قەبووڵ ناكات جگە لە ئیسلام، لەزەمانی ئەودا نەجوولەكە و نە نەسرانی {خاچ پەرستان} وە نە بت پەرستان دەمێنێ، وەخەڵكی پۆل پۆل دێنە ناو ئیسلام وە خەڵكی لەناو ئیسلامدا سەقامگیردەبن، وە لە نیشانەكانی تری ڕۆژی قیامەت ئەمان كە ڕوودەدەن:ـ دوكەڵ و ڕوخانی كەعبەی پیرۆز، وە نەمانی وشەكانی قورئان لە سینگ و لەمەسحەفدا، پاشان خۆرهەڵاتن لە خۆرئاواوە وە دەرچونی ئەو ئاژاڵە و پاشان كۆتا نیشانەی دەرچوونی ئاگرێك بە بڵێسە گەورەكەیەوە خەڵكی دەڕوا بۆ مەحشەر [دواكارین لە خوای گەورە بمانپارێزێ]
الشيخ عبدالعزيز بن باز – رحمه الله