ماناى باوه‌ڕهێنان به‌ ڕۆژى دوایی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماناى باوه‌ڕهێنان به‌ ڕۆژى دوایی
پرسیار:

ماناى باوه‌ڕهێنان به‌ ڕۆژى دوایی چیە؟ ، وە نیشانە بچوک و گەورەکانى کامانەن؟

بریتیه‌ له‌ باوه‌ڕهێنانێكى ته‌واوى بێ شك به‌ رۆژى دوایی، و ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ باسیانى كردووه‌ كه‌ ڕووده‌ده‌ن له‌و رۆژه‌دا و له‌وه‌ى دێت له‌دواى مردن و هه‌تا ئه‌هلى به‌هه‌شت ده‌رۆنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و ئه‌هلى دۆزه‌خیش ده‌رۆنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [... وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ  (4) ] (البقرة) واته‌: باوه‌ڕده‌هێنن به‌ ژیانی دواى مردن و ئه‌وه‌ى تیایه‌تى له‌ لێپرسینه‌وه‌ وپاداشت وسزا، باوه‌ڕێك كه‌ دڵه‌كانیان به‌ڕاستى بزانن و له‌سه‌ر زمان و ئه‌ندامه‌كانى له‌شیان ده‌رده‌كه‌وێت . و به‌تایبه‌ت باسكردنى ڕۆژى دوایش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕپێهێنانی له‌ گه‌وره‌ترین هانده‌ره‌كانه‌ بۆ ئه‌نجامدانى گوێڕایه‌ڵیه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و به‌خۆداچونه‌وه‌ .
وه‌ رۆژى دوایی نیشانه‌ى بچووك و گه‌وره‌ى هه‌یه‌:
بچووكه‌كان: ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌پێش هاتنى ئه‌و رۆژه‌وه‌ دێن به‌ كاتێكى دوور و درێژ، وه‌كو هاتنى پێغه‌مبه‌رى خوا - - و ده‌ركه‌وتنى فیتنه‌ و نه‌مانى سپارده‌ ئه‌مانه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ى بیناو باڵه‌خانه‌ و نزیك بوونه‌وه‌ى كات وكه‌مبوونه‌وه‌ى به‌ره‌كه‌ت له‌كاتدا ونه‌مانى عیلم و بڵاوبوونه‌وه‌ى جه‌هل و نه‌زانین، وه‌له‌و نیشانانه‌ له‌ عه‌وفی كوڕى مالكه‌وه‌ - رضي الله عنه - هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: بیستم پێغه‌مبه‌رى خوا - - فه‌رمووى: " اعْدُدْ سِتًّا بَيْنَ يَدَيِ السَّاعَةِ: مَوْتِي ثُمَّ فَتْحُ بَيْتِ الْمَقْدِسِ ثُمَّ مُوتَانٌ يَأْخُذُ فِيكُمْ كَقُعَاصِ الْغَنَمِ ثُمَّ اسْتِفَاضَةُ الْمَالِ حَتَّى يُعْطَى الرَّجُلُ مِائَةَ دِينَارٍ فَيَظَلُّ سَاخِطًا ثُمَّ فِتْنَةٌ لَا يَبْقَى بَيْتٌ مِنَ الْعَرَبِ إِلَّا دَخَلَتْهُ ثُمَّ هُدْنَةٌ تَكُونُ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ بَنِي الْأَصْفَرِ فَيَغْدِرُونَ فَيَأْتُونَكُمْ تَحْتَ ثَمَانِينَ غَايَةً تَحْتَ كُلِّ غَايَةٍ اثْنَا عَشَرَ أَلْفًا ". رَوَاهُ البُخَارِيّ
واته‌: شه‌ش نیشانه‌ بژمێره‌ پێش هه‌ستانى قیامه‌ت: مردنى من پاشان رزگاركردنى بیت المقدس پاشان رێژه‌یه‌كى زۆر مردن كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرتان لێ ده‌كوژێت وه‌كو په‌تاى ئاژه‌ڵ پاشان زۆربوونى ماڵ وسامان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ پیاوه‌ وا هه‌یه‌ سه‌د دینارى پێ ده‌درێت كه‌چى هه‌رتوڕه‌یه‌ و به‌كه‌مى ده‌زانێت پاشان سه‌رهه‌ڵدانى فیتنه‌وئاشووبێك كه‌ هیچ ماڵێكى عه‌ره‌ب نیه‌ ئیلا ده‌ڕواته‌ ناویه‌وه‌ پاشان رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌كان و دواجار ئه‌وان ناپاكیتان لێ ده‌كه‌ن و(به‌له‌شكرێكه‌وه‌) دێن بۆتان به‌ هه‌شتا ئاڵاوه‌ كه‌له‌ ژێر هه‌ر ئاڵایه‌كدا دوازده‌ هه‌زار (سه‌رباز) هه‌یه‌.
وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى هاتووه‌ له‌ فه‌رمووده‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى جبریلدا كه‌ پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌كات تێیدا ده‌رباره‌ى ئیسلام و ئیمان و ئیحسان و كاتى هاتنى قیامه‌ت ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى: " ... قَالَ: «مَا المسؤول عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ» . قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنْ أَمَارَاتِهَا. قَالَ: «أَنْ تَلِدَ الْأَمَةُ رَبَّتَهَا وَأَنْ تَرَى الْحُفَاةَ الْعُرَاةَ الْعَالَةَ رِعَاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُونَ فِي الْبُنْيَانِ» " أخرجه مسلم .واته‌: منى پرسیار لێكراو له‌تۆى پرسیاركار شاره‌زاتر نیم ده‌رباره‌ى كاتى هاتنى قیامه‌ت، ده‌ڵێ: ده‌ى هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به‌ نیشانه‌كانى: ئه‌ویش فه‌رمووى: كۆیله‌و ژێرده‌سته‌ منداڵى ده‌بێت و ده‌بێته‌ گه‌وره‌ وخاوه‌نى خۆى، وه‌ ده‌بینى شوانى هه‌ژارى ڕووت و پێ په‌تى (ئه‌وه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن)كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى بیناو باڵه‌خانه‌كانیان.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانیش: ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر نزیكى به‌رپا بوون و هه‌ستانى قیامه‌ت، ئه‌وانه‌یه‌ كه‌له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى حوزه‌یفه‌ى كوڕى ئه‌سیدى غه‌فاری - رضي الله عنه - باسیان كراوه‌ و ده‌ڵێت: " اطلع النبى - - علينا ونحن نتذاكر؛ فقال: «ما تَذَاكَرُونَ؟». قالوا: نذكر الساعة. قال: «إنها لن تقوم حتى ترون قبلها عشر آيات». فَذَكَرَ الدُّخَانَ وَالدَّجَالَ وَالدَّابَةَ وَطُلُوعَ الشَّمْسِ مِنْ مَغْرِبِهَا وَنُزُولَ عِيسَى بن مَرْيَمَ وَيَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ وَثَلَاثَةَ خُسُوفٍ خَسْفٌ بِالْمَشْرِقِ وَخَسْفٌ بِالْمَغْرِبِ وَخَسْفٌ بِجَزِيرَةِ الْعَرَبِ وَآخِرُ ذَلِكَ نَارٌ تَخْرُجُ مِنَ الْيَمَنِ فَتَطْرُدُ النَّاسَ إِلَى مَحْشَرهمْ" أخرجه مسلم. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌ركه‌وت و هات بۆ لامان و ئێمه‌ له‌و كاته‌دا باس وخواسمان ده‌كرد و ئه‌ویش فه‌رمووى: باسی چی ده‌كه‌ن؟ ووتیان: باسى قیامه‌ت ده‌كه‌ین. ئه‌ویش فه‌رمووى: قیامه‌ت به‌رپا نابێت هه‌تا له‌ پێش هاتنیدا ده‌ نیشانه‌ نه‌بینن. كه‌ ئه‌مانه‌ن: ده‌ركه‌وتنى دووكه‌ڵ و ده‌جال و په‌یدابوونى ئاژه‌ڵێك (كه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ده‌كات) و هه‌ڵهاتنى خۆر له‌ خۆرئاواوه‌ و دابه‌زینى عیساى كوڕى مه‌ریه‌م و هاتنى یه‌ئجوج و مه‌ئجوج و سێ رۆچوونیش كه‌ رۆچوونێكیان له‌ رۆژهه‌لاته‌وه‌یه‌و و رۆچوونێكى تریان له‌ رۆژئاواوه‌یه‌ و رۆچوونێكیش له‌ دوورگه‌ى عه‌ره‌بیدایه‌ و كۆتا نیشانه‌شیان ئاگرێكه‌ له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ده‌رده‌چێت كه‌ خه‌ڵكى ده‌دات له‌به‌ر بۆ شوێنى كۆكردنه‌وه‌یان.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ١,٧٨٤ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى