ئایا لە قیامەتدا حاڵى موسڵمانێک چۆنە کە لە دنیادا تاوانى زۆرى ئەنجام دابێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە قیامەتدا حاڵى موسڵمانێک چۆنە کە لە دنیادا تاوانى زۆرى ئەنجام دابێت؟

ئەو باوەڕدارانەی کە لەسەر ئیمان و باوەڕ دەمرن گەر لەژیانیاندا تاوانیان جگە لەشیرک ئەنجام دابێت ئەوا دوو حاڵەتیان هەیە :

یەکەم : لەژیانی دونیادا تەوبەیەکی ڕاستیان کردبێت ، ئەوا وەک ئەوە وایە تاوانیان نەکردبێت ، ولەڕۆژی دوایدا سزا نادرێن ، بەڵکو ڕەنگە ڕێزیان لێ بگیردرێت و تاوانەکانیان بگۆڕدرێن بەچاکە .

دووەم : کەسانێکن کەتاوانیان ئەنجام داوە و مردوونە بێ ئەوەی تەوبەیان کردبێت یاخود تەوبەیان کردووە بەڵام تەوبەیەکی ناتەواویان کرووە ، جا بەڵگە قورئانیەکان وسوننەتی پێغەمبەر صلی الله عیله وسلم وکۆدەنگی سەلەفی ساڵح لەسەر ئەوەیە ئەو کەسانەی کەلەسەر تەوحید دەمرن دەبن بەسێ جۆرەوە :

جۆری یەکەم : کەسانێکن چاکەکانیان زیاترە لەخراپەکانیان ، ئا ئەو کەسانە خودا لێیان خۆش دەبێت ودەیانخاتە بەهەشتەوە وتوشی سزای دۆزەخ نابن ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ابن عمر رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : پێغەمبەر فەرمووی : " إن الله سبحانه وتعالى يدني المؤمن فيضع عليه كنفه ويستره فيقول: أتعرف ذنب كذا، أتعرف ذنب كذا؟ فيقول: نعم، أي رب، حتى إذا قرره بذنوبه ورأى في نفسه أنه هلك قال: سترتها عليك في الدنيا، وأنا أغفرها لك اليوم، فيُعطى كتاب حسناته، وأما الكفار والمنافقون فيقول الأشهاد: هؤلاء الذين كذبوا ربهم ألا لعنة الله على الظالمين" رواه البخاري (2441) ومسلم (2768) .

واته :لەڕۆژی دوایدا لەکاتی لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا خوای گەورە کەسێکی ئیماندار لەخۆی نزیک دەکاتەوەو دەیخاتە ژێر پارێزگاری و خۆیەوەو لە خەڵکەکەی دەشارێتەوە و بەنهێنی پرسیاری لێدەکات: ئایا دەزانی فڵان و فیسار تاوانت کردووە؟
ئەویش دەڵێت: بەڵێ ئەی پەروەردگارم ، هەتا دان دەنێت بەهەموو تاوانەکانیدا و خۆی بە تیاچوو دەزانێت ، لەو کاتەدا پەروەردگار پێی دەفەرموێت: ئەو تاوانانەم لە دونیادا بۆ داپۆشیت وە ئەمڕۆش لێت خۆش دەبم ، پاشان پەرتووکی کارەچاکەکانی دەدرێتە دەستی.
بەڵام کەسە دووڕو بێباوەڕەکان فریشتە شایەتیدەرەکان پێیان دەڵێن:
{ هَؤُلَاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى رَبِّهِمْ أَلَا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ } ".
واتا: ئا ئەمە ئەو کەسانەن کە درۆیان بۆ خوای گەورە هەڵدەبەست ، دەی نەفرەتی خوا لە ستەم کاران بێت.

وەخوای پەروەردگار فەرموویەتی : { فمن ثقلت موازينه فأولئك المفلحون} الأعراف/8 .
واتە : ئەو کەسانەی کەتەرازوی کردەوە چاکەکانین قورس بێت ئائەوانە کەسانی براوە وسەر فرازن .
وەهەروەها فەرموویەتی : {فأما من ثقلت موازينه فهو في عيشة راضية * وأما من خفت موازينه فأمه هاوية } القارعة/:6-7 .
واتە : جا ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێری سه‌نگین بێت ، ئه‌وه‌ له‌ بارودۆخێکی خۆش و ئاسووده‌دا ژیان ده‌باته‌ سه‌رو زۆر پێی ڕازیه‌ ، ئه‌وه‌ش ته‌رازووی (خێرو چاکه‌ی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت) ، ئه‌وه‌ دایکی ئه‌و دۆزه‌خه‌ (باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه‌) .

جۆری دووەم : کەسانێکن کەچاکە وخراپەکانیان یەکسانن ، ئائەم کەسانە پێیان دەوترێت ( أصحاب الأعراف ) ئەوانەی کەخودا باسیانی کردووە کەلەنێوان بەهەشت ودۆزەخدا گیریان خواردووە ودەمێننەوە ئەوەندەی کەخودا ویستی لێ بێت پاشان ڕێگەیان پێ دەدرێت بچنە بەهەشتەوە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلّاً بِسِيمَاهُمْ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلامٌ عَلَيْكُمْ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ . وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِين )
واته : وه‌ له‌ نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندا دیوارێك هه‌یه‌، (ئه‌عراف) ئه‌و دیواره‌ به‌رزه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندایه‌ وه‌ كه‌سانێكی له‌سه‌ره‌ نه‌ چاكه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ زیاتر بووه‌ پێی بچنه‌ به‌هه‌شت، وه‌ نه‌ خراپه‌كانیان زیاتر بووه‌ پێی بچنه‌ دۆزه‌خ به‌ڵكو چاكه‌و خراپه‌یان یه‌كسانه‌و له‌ نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدان، هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كانیش ئه‌ناسنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یان: كه‌ به‌هه‌شتییه‌كان روویان سپیه‌و دۆزه‌خییه‌كان روویان ڕه‌شه‌ [وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ] هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) بانگ له‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌كه‌ن و سڵاویان لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێ [لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (46)] هاوه‌ڵانی (ئه‌عراف) هێشتا نه‌چوونه‌ته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ڵام ته‌ماعی به‌هه‌شتیان هه‌یه‌ كاتێك كه‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌بینن له‌ چ نازو نیعمه‌تێكدان. وه‌ كاتێك كه‌ ڕوویان وه‌رئه‌گێڕن به‌ره‌و لای دۆزه‌خ و دۆزه‌خییه‌كان ئه‌بینن [قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (47)] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار مه‌مانخه‌ره‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرۆی سته‌مكارو موشریكاندا.

تا دەگاتە : ( أَهَؤُلاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ) الأعراف/46-49 واتە : هه‌ر به‌و كافرانه‌ ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه‌ ئه‌و ئیماندارانه‌ن كه‌ له‌ دونیا ئێوه‌ سوێندتان ئه‌خوارد كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕه‌حم به‌مان ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌قیرو هه‌ژارو لاوازن [ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (49)] به‌و موسڵمانانه‌ ئه‌ووترێ كه‌ كافران له‌ دونیا گاڵته‌یان پێیان كردبوو ده‌ی ئێوه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، یاخود خوای گه‌وره‌ به‌ڕه‌حمی خۆی هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) ئه‌خاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌و پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه‌ بڕۆنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ڕه‌حمه‌تی خۆم هیچ ترسێكتان له‌سه‌ر نیه‌ له‌ داهاتووا وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن بۆ ڕابردووتان بۆ دونیاتان چونكه‌ خواى گه‌وره‌ باشتریان پێ ده‌به‌خشێت.

جۆری سێەم :کەسانێکن کەبەردەوام بوون لەسەر ئەنجام دانی تاوانی گەوره و داوێن پیسی بەشێوەیەک خراپەکانیان زیاترە لەچاکەکانیان ، ئائەو کەسانە ئەو کەسانەن کە موستەحەقی چونە دۆزەخن بەگوێرەی تاوانەکانیان هەیانە تا قولە پێی لەئاگردایە وهەشیانە تا ناوەڕاستی پێیەکانی لەئاگردایە وهەشیانە تا ئەژنۆکانی لەئاگردایە وهەیانە هەموو جێگاکانی لاشەی ئاگر دەیسوتێنێت جگە لەشوێنی دەس نوێژ نەبێت ،ئائەم کەسانە ئەوانەن کە کەخودا ئیزن دەدات شەفاعەتیان بۆ بکرێت و پێغەمبەر وپێغەمبەرانی تر علیهم السلام شەفاعەتیان بۆ دەکەن ، وەهەروەها فریشتە و باوەڕداران شەفاعەتیان بۆ دەکەن ، جا هەر یەکێک لەو تاوان بارانە تاوەکو تاوانی کەم تر بێت سزای کەم ترە وزوو تر ڕزگاری دەبێت لەدۆزەخ ، وبەپێچەوانەشەوە هەرکامیان تاوانی زۆر تر بێت سزاکەی قورس ترە ودرەنگ تر ڕزگاری دەبێت لەدۆزەخ ، نسأل الله السلامة والعافية من كل سوء .

ئا ئەوا حاڵی کەسانی موسوڵمانی تاوان بارە لەڕۆژی دواییدا .

بەڵام لەدونیادا ئەو کەسانەى باوەڕدارن وباوەڕەکەیان ناتەواوە مادام کارێکیان نەکردووە لەئیسلام بیان باتە دەرەوە ، هەروەک سەلەفی ساڵح کۆدنگن لەسەری بەبەڵگەی قورئان وفەرموودە ، هەندێ لەو ئایەتانە :

ئەو ئایەتەی کەباسی تۆڵەسەندنەوە دەکات لەکەسی بکوژ : ( فمن عفي له من أخيه شيء فاتباع بالمعروف ) البقرة/178
واتە : هەرکەسێک لەبراکەی خۆش بوو ئەوا با بەجوانی خوێن لەبکوژەکە وەربگرێت .

دەبینی لێرەدا خودا کەسی بکوژی بەبرای کەس وکاری کوژراوەکە ناو زەند کردووە کەئەوەش مەبەست لێی برایەتی دینییە ، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەسی بکوژ کافر نەبووە هەرچەند کوشتن تاوانێکی زۆر گەورە .

وەهەروەها خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ . إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) الحجرات/9 :10
واتە : گەر دوو کۆمەڵی باوەڕدار بەشەڕ هاتن ئەوا سوڵح بکەن لەنێوانیاندا دواتر گەر لایەکیان سەر کێشی کرد ئەوا شەڕی لەگەڵ بکەن تاوەکو مل دەدات بۆ فەرمانی خودا ، هەرکاتێ ملیدا بۆ فەرمانی خودا ئەوا بەدادپەروەرانە نێوانیان چاک بکەن وداد پەروەر بن بەڕاستی خودا کەسانی دادپەروەری خۆش دەوێت .
بەتەئکید باوەڕداران برای یەکترن بۆیە نێوانتان چاک بکەن وەتەقوای خودا بکەن بەڵکو خودا ڕەحمتان لێ بکات .

هەرچەند کوشتن تاوانێکی گەورەیە دەبینی لێرەدا خودا ناوی ئەم دوو تاقمەی کە دەجەنگ لەگەڵ یەکتر ناو ناوە باوەڕدار ، حەتمەن ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەتاوانی گەورە مرۆڤ لەئیسلام ناباتە دەرەوە ، بەڵام بێگومان باوەڕەکەیان ناتەواوە ، بەم شێوەیەش جەمع دەکرێت لەنێوان بەڵگە شەرعیەکاندا . والله أعلم .

بڕوانە ( أعلام السنة المنشورة 212 ) و ( شرح العقيدة الواسطية للشيخ ابن عثيمين 2 / 238 ).

سەردان: ٣,٤٣٣ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى