ئایا هاتنى محمد مهدی هیچ شتێكى لەسەر هاتووە یان تەنها بۆ سارد كردنەوەى موسڵمانانە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هاتنى محمد مهدی هیچ شتێكى لەسەر هاتووە یان تەنها بۆ سارد كردنەوەى موسڵمانانە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان 

باوەڕ بوون بە هاتنی (محمد مەهدی) بەشێكە لە بیروباوەڕی ڕاست و ڕەسەنى ئیسلام بەو پێیەی ئەهلی سوننە و جەماعە باوەڕیان پێیەتی وەك لە فەرموودە ‌صه حیحەكانی پێغەمبەردا () باسكراوە.
وە چەندین فەرموودەی صحيح لەم بارەیەوە هاتووە، بۆ نموونە پێغەمبەر () فەرموویەتی : ((الـمهدي منـي، أجلى الـجبهة أقنـى الأنف، يـملأ الأرض قِسطاً وعدلاً كما ملئت جورا وظلماً، يَملك سبع سنين)) [صحيح أبي داود رقم رقم: (4285)] .
واتە: مەهدی لە منە، نێوچاوانی بەرزە و لوتی …، سەر زەوی پڕ دەكات لە ڕاستی و دادپەروەری وەك چۆن پڕ كرابوو لە ناڕەوایی و ستەم، حەوت ساڵ حوكمڕانی سەر زەوی دەكات.
وە موژدە دان بە هاتنی (محمد مەهدی) بۆ گورجوگۆڵ كردنی موسڵمانان و دڵ خۆش كردنیانە بەوەی كە داهاتوو بۆ ئیسلامە و دەبێت هەوڵی بۆ بدەن نەك بۆ ساردكردنەوە !
لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتە

تەماشاى ئەمەش بکە : 

ئایا ڕاستە كە مەهدی چاوەڕوانكراو (المهدي المنتظر)پێش هاتنی قیامەت دەردەچێت؟

 

سەردان: ٥,٣٦٠ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى