دروستێتی ئەو فەرموودانەى كە باسی دەرچوونى مەهدى دەكەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستێتی ئەو فەرموودانەى كە باسی دەرچوونى مەهدى دەكەن
پرسیار:

ئەو فەرموودانەى كە باسی دەرچوونى مەهدى دەكەن صەحیحن؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

 ئەو فەرموودانەى باسی مەهدى دەكەن دەكرێن بە چوار بەشەوە:  
بەشی یەكەم: ئەو فەرموودانەى كە درۆن.
بەشی دووەم: ئەو فەرموودانەى كە لاوازن.
بەشی سێ یەم: ئەو فەرموودانەى كە (حسن)ن بەڵام بە كۆى هەموویانەوە دەگەنە پلەى (صحیح) و پێیان دەوترێت: (صحیح لغیرە).
هەندێك لە زانایان دەڵێن ئەو فەرموودانە تێیاندا هەیە كە (صحيح لذاته)یە و بەوە دەبێتە بەشی چوارەم.

 ئەو فەرموودانەى باسی مەهدى دەكەن دەكرێن بە چوار بەشەوە:  
بەشی یەكەم: ئەو فەرموودانەى كە درۆن.
بەشی دووەم: ئەو فەرموودانەى كە لاوازن.
بەشی سێ یەم: ئەو فەرموودانەى كە (حسن)ن بەڵام بە كۆى هەموویانەوە دەگەنە پلەى (صحیح) و پێیان دەوترێت: (صحیح لغیرە).
هەندێك لە زانایان دەڵێن ئەو فەرموودانە تێیاندا هەیە كە (صحيح لذاته)یە و بەوە دەبێتە بەشی چوارەم.
بەڵام نەك ئەو مەهدیە درۆینەیەى كە دەوترێت لە ژێرخانێكدایە لە عێراق، چونكە ئەمە هیچ بنچینەیەكى نییە، و خورافەیە و حەقیقەتى نییە، بەڵام ئەو مەهدیەى كە فەرموودە هاتووە لەسەر ڕاستێتیەكەى ئەوەیە كە ئەویش پیاوێكە وەكو ئەو خەڵكە لە نەوەى ئادەمە و خوا دروستى دەكات و لەكاتى خۆیدا لەدایك دەبێت، و هەروەها لەكاتى دیارى كراوى خۆیدا دەردەچێت بۆ لاى خەڵكى، جا ئەوەیە چیرۆكى مەهدى، وبەڕەهایی نكۆڵى لێكردنى هەڵەیە و بەڕەهاییش ئیسبات كردنى هەر هەڵەیە، چونكە ئیسبات كردنى بەشێوەى گشتى كە ئەو مەهدیە چاوەڕوانكراوەش بگرێتەوە كە دەڵێن لە ژێرخاندایە ئەوا هەڵەیە، چونكە باوەڕبوون بەو مەهدیە شاراوەیە كەموكورتى و ناتەواویە لە عەقڵدا و گومڕاییشە لە شەرعدا و بنچینەى نییە، بەڵام ئیسبات كردنى ئەو مەهدیەى كە پێغەمبەرى خوا    هەواڵى داوە وفەرموودە لەسەرى هاتووە بەوەى كەلە دایك دەبێت لەكاتى خۆیدا و دەردەچێت لەكاتى خۆیدا ئەوە حەقە.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٣١٨ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى