ڕوداوەکانى قیامەت کامانەن ؟ دونیا چۆن کۆتایی دێ ؟ لە دواى زیندوو بوونەوە چی ڕوو دەدا و لە قورئان و فەرموودەکان چۆن باسی ئەو ڕووداوانەى قیامەت کراوە؟
لەڕۆژی دوایی دا ڕوداو گەلێکی زۆر ڕوو دەدات، لە درێژەى وەڵامدا ئاماژە بەم ڕوداوانە کراوە کە زۆر گرنگە موسڵمان لە ئێستاوە بیزانێت بۆ ئەوەى خۆى بۆ ئامادە بکات و دڵنیابێت کە ڕۆژێک دێ دەگات بەم ڕووداوانە :
(1) فوو کردن بە كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوورا (الصور) :
(2) ئەرزی مەحشەر وچۆن خەڵک حەشر دەکرێن؟
(3) نزیکی خۆر لەخەڵکەوە:
(4) حەوزی پێغەمبەرمان صلَّى الله عليه وسلَّم:
(5) سیفەتی حەوزی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم:
(6)کەسانی تاوان بار یاخود بیدعەچی مەلائیکە دووریان دەخەنەوە لەحەوزی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم:
(7) چۆنیەتی ئاشکرا کردنی نامەی کردەوەکان:
(8) میزان وتەرازوی کردەوەکان:
9) چۆنیەتی لێ پرسینەوە و گەیشتن بە خودا:
10) یەکەم شت کەدادوەری لەبارەوە دەکرێت لەڕۆژی دواییدا:
(11) لەڕۆژی دوایی دا ئەندامەکانی لاشەی مرۆڤ شایەتی لەسەر مرۆڤ دەدەن:
(12) پردی سیرات و چۆنیەتی تێپەڕ بوون بەسەریدا
(13) سەربڕینی مردن:
لەڕۆژی دوایی دا ڕوداو گەلێکی زۆر ڕوو دەدات، لەم وەڵامەدا هەندێکی ئاماژە پێ دەدەین وەک بیرخستنەوەیەک بۆ خۆمان و ئێوەی بەڕێز :
(1) فوو کردن بە كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوورا (الصور) :
دوو فوو کردن هەیە بە كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوورا (الصور) و مەلائیکەی تایبەت بەو کارە فووی پیا دەکات کە ئەویش (إسرافيل)ـە .
فووکردنی یەکەم : هەموان دادەچەڵکێنێت تەنها هەندێک نەبێت کەخودا ویستی لەسەر بێت گوێ بیستی نەبن.
فوکردنی دووەم : خەڵک لەگۆڕەکانیان دێنە دەرەوە بۆ لێپرسینەوە ، ؛ خوای پەرەردگار فەرموویەتی : ﴿ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَى فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ﴾ [الزمر: 68].
واتە :وه فوو ئه‌كرێ به كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوردا له‌لایه‌ن ئیسرافیله‌وه كه فوو كردنی یه‌كه‌مه‌و هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌مرێت و تیا ئه‌چێت ، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێت، كه وتراوه: ئیسرافیل خۆیه‌تی وه دواتر خۆیشی ئه‌مرێت، یان فریشته‌ى گیانكێشانه، یان هه‌ڵگرانى عه‌رشى پیرۆزى خواى گه‌وره‌ن، یان شههیدهكانن، یان مو‌سا پێغه‌مبه‌ره -ﷺ - پاشان دووه‌مجار فووی پیا ئه‌كاته‌وه خه‌ڵكی هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵئه‌ستن و له گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن وه ته‌ماشا ئه‌كه‌ن، (نێوانى هه‌ردوو فوو كردنه‌كه چل ساڵه).
وەهەروەها فەرموویەتی : ﴿ يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ وَبَرَزُوا لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ ﴾ [إبراهيم: 48].
واته: له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و زه‌ویه ئه‌گۆڕێ به زه‌ویه‌كی تر، وه ئاسمانه‌كانیش ئه‌گۆڕێن، یاخود وتراوه: شێوازی ئه‌گۆڕێ، عائیشه پرسیارى له پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - كرد ئه‌ى خه‌ڵكى له‌و رۆژه‌دا له كوێن؟ فه‌رمووى: له‌سه‌ر پردى صیراتن ، وه هه‌موو خه‌ڵكی له قه‌بره‌كان ده‌رئه‌چن و ده‌رئه‌كه‌ون بۆ خوایه‌ك كه تاك و ته‌نهاو باڵاده‌سته.
وە ئیمامی موسلیم لە سەهلی کوڕی سەعدەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت ، پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی : ((يُحشَر النَّاس يوم القيامة على أرضٍ بيضاءَ عَفْرَاءَ - بياض إلى حمرة - كَقُرْصَةِ النَّقِيِّ - الدقيق - ليس فيها عَلَمٌ لأحد - ليس فيها سكن، أو بنا‌ء، ولا أثر))؛ (مسلم حديث: 2790).
واتە: لەڕۆژی دوایدا خەڵک حەشر دەکرێن لەسەر ئەرزێکی سپی کەڕەنگی سووری لەخۆ گرتووە ، وەکو نانێکی سپی وایە ،گوناهی لەسەر نەکراوە ، و هیچ کەسێک هیچ نیشانەیەکی نییە لەوانی تری جیا بکاتەوە .
ماوەی نێوان دوو فووکردنەکە:
ئیمامی بوخاری وموسلیم لەئەبو هورەیرەوە گێڕاویانەتەوە و دەڵێت ، پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی : ((ما بين النَّفختين أربعون))، قالوا: يا أبا هريرة، أربعون يومًا؟ قال: أبَيْتُ، قالوا: أربعون شهرًا؟ قال: أبَيْت، قالوا: أربعون سنةً؟ قال: أبَيْت؛ (البخاري حديث: 4814/مسلم حديث: 2955).
واتە: لەنێوان هەردوو فوکردنەکەدا چل هەیە ،گوتیان: ئەی ئەبو هورەیرە چل ڕۆژ ؟ گوتی: ناتوانم هیچ بڵێم ، گوتیان: چل مانگ؟ گوتی: ناتوانم هیچ بڵێم ، گوتیان:چل ساڵ؟گوتی:ناتوانم هیچ بڵێم.
(2) ئەرزی مەحشەر:
خوای پەرەردگار فەرموویەتی: ﴿ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْجِبَالِ فَقُلْ يَنْسِفُهَا رَبِّي نَسْفًا * فَيَذَرُهَا قَاعًا صَفْصَفًا * لَا تَرَى فِيهَا عِوَجًا وَلَا أَمْتًا ﴾ [طه: 105 - 107].
واتە:پرسیاری شاخه‌كانت لێ ئه‌كه‌ن له ڕۆژی قیامه‌ت ئایا ده‌مێنێت یان له‌ناو ده‌چێت ، تۆ بڵێ: په‌روه‌ردگارم له ناخی زه‌وی هه‌ڵیانئه‌كێشێ و ئه‌یانته‌قێنێته‌وه‌و به هه‌وادا ئه‌ڕۆن.
خوای گه‌وره ئه‌و زه‌ویه وا لێ ئه‌كات هه‌ر هه‌مووی ئه‌بێته زه‌ویه‌كی لووس هیچ ڕووه‌ك و خانوویه‌كی تیا نه‌بێت و هه‌مووی ڕێك و صاف ئه‌بێ.
هیچ گێڕی و دۆڵ و شی‌و و شاخ و به‌رزى و نزمى تیا نا‌بینیت و ڕێك و ته‌خت ئه‌بێ.
عەمری کوڕی ميمون دەڵێت:
أرض المحشر: "أرضٌ بيضاء، لم يُسفَك عليها دم، ولم يُعمل عليها خطيئة"؛ (تفسير ابن كثير: جـ2 صـ563).
واتە: ئەرزی مەحشەر ئەرزێکی سپی یە ، کەهیچ خوێنێکی لەسەر نەڕژاوە ،وهیچ تاوانێکی لەسەر نەکراوە.
وە ئیمامی موسلیم لە عائیشەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت ، پرسیارم لە پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم کرد لەبارەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورەوە : ﴿ يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ ﴾ [إبراهيم: 48]، لەڕۆژەدا خەڵک لە کوێ دەبن ئەی پێغەمبەری خوا ؟ فەرمووی: ((على الصِّراط))؛ (مسلم: 2791).
واتە: لەسەر پردی سیراتن .
چۆن خەڵک حەشر دەکرێن؟
خوای پەرەردگار فەرموویەتی: ﴿ يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَنِ وَفْدًا * وَنَسُوقُ الْمُجْرِمِينَ إِلَى جَهَنَّمَ وِرْدًا ﴾ [مريم: 85، 86].
واته:له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌ی كردووه كۆیان ئه‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ره‌و لای خوای گه‌وره دێن و بۆ به‌هه‌شته‌كه‌ی خوا به‌ڕێ ئه‌خرێن.
وه خراپه‌كارانیش به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌كرێن به تینووێتی.
وە ئیمامی موسلیم لە عائیشەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم دەیفەرموو: ((يُحشَر النَّاس يوم القيامة حُفاةً عُراةً غُرْلًا - غير مختونين))، قلت: يا رسول الله، النِّساء والرِّجال جميعًا ينظر بعضهم إلى بعض؟! قال صلَّى الله عليه وسلَّم: ((يا عائشة، الأمر أشدُّ من أن ينظر بعضهم إلى بعض))؛ (مسلم حديث: 2859).
واتە : ((لەڕۆژی دوایی دا خەڵک بەڕووتی و پێی پەتی وخەتەنە نەکراوی حەشر دەکرێن)) ، گوتم: ئەی پێغەمبەری خودا ، پیاوان وئافرەتان هەموویان تەماشای یەک دەکەن ؟! فەرمووی: (( ئەی عائیشە ،وەزعەکە زۆر لەوە قورس ترە خەڵک تەماشای یەک بکەن!.
(3) نزیکی خۆر لەخەڵکەوە:
ئیمامی تورموزی لەمیقدادی کوڕی ئەسوەدەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: ((إذا كان يوم القيامة أدنِيَت الشَّمس من العباد حتَّى تكون قيد ميلٍ أو اثنين))، قال سُليْمٌ: "لا أدري أيَّ الميلين عَنَى: أمسافة الأرض، أم الميل الذي تكتحل به العين؟"، قال: ((فتصهرهم الشَّمس فيكونون في العَرَق بقدر أعمالهم؛ فمنهم مَن يأخذه إلى عقبيه، ومنهم مَن يأخذه إلى ركبتيه، ومنهم مَن يأخذه إلى حَقْوَيْهِ، ومنهم مَن يلجمه إلجامًا))، فرأيت رسول الله صلَّى الله عليه وسلَّم يُشير بيده إلى فيْهِ؛ أي: يلجمه إلجامًا؛ (حديث صحيح، صحيح الترمذي للألباني، حديث: 1973).
واتە: ((کاتێ کەڕۆژی دوایی دێت خۆر لەخەڵکەوە نزیک دەبێتەوە بەئەندازەی میلێک یاخود دوان)) ، سولەیم دەڵێت: نازانم مەبەستی چ جۆرە میلێکە ، مەبەستی موسافەی ئەرزە ،یاخود ئەو میلەی کەچاوی پێ دەڕەژرێت ؟ فەرمووی: (( خۆر لێیانەوە نزیک دەبێتەوە ودەکەونە نێو عەرەقیانەوە بەئەندازەی کردەوەکانیان ، هەندێک عەرەق گەشتۆتە ملی ، وە هەندێکی تر عەرەق گەشتۆتە ئەژنۆکانی ، وەهەندێک عەرەق گەشتۆتە ناو قەدی ، هەندێک عەرەق گەشتۆتە نێو دەمی ولغاوی کردووە ، پێغەمبەری خوام صلَّى الله عليه وسلَّم بینی بەدەستی ئاماژەی بۆ دەمی کرد؛ واتە: عەرەقەکە دەگاتە دەمی ولغاوی دەکات.
(4) حەوزی پێغەمبەرمان صلَّى الله عليه وسلَّم:
حەوز: ئەو ئاوەیە کە لەئاوی کەوسەرەوە دێتە خوارەوە ،ئەوەیە کەخودا بەپێغەمبەرمان موحەمەدی صلَّى الله عليه وسلَّم بەخشیوە بەڵکو خۆی وموسوڵمانان لەڕۆژی دوایی دا لێی بخۆنەوە .
باوەڕ بوون بەحەوزی پێغەمبەرمان صلَّى الله عليه وسلَّم سابت بووە وهاتووە لەقورئان وسوننەتدا .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿ إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ ﴾ [الكوثر: 1].
واتە: ئه‌ی محمد - ﷺ - ئێمه ئه‌و كهوثه ره‌مان پێ به‌خشیوویت.
ئیمامی موسلیم لەئەنەسەوە گێڕاویەتیەوە، ودەڵێت: ڕۆژێکیان پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم لەناوماندا دانیشتبوو وخەوی لی کەوت ،پاشان سەری بەرز کردەوە وزەردەخەنەیەکی کرد ، گوتمان : چی وای کرد پێ بکەنی ئەی پێغەمبەری خودا ؟ فەرمووی : ((أُنزِلَت عليَّ آنفًا سورة))، واتە:ئێستا سورەتێک دابەزی بۆم و ئەم ئایەتانەی خوێندەوە: بسم الله الرَّحمن الرَّحيم: ﴿ إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ * فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ * إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ ﴾ [الكوثر: 1 - 3]، پاشان فەرمووی: ((أتدرون ما الكوثر؟))، ئایا دەزانن کەوسەر چی یە ؟ گوتمان خودا وپێغەمبەر زاناترن، فەرمووی: ((فإنَّه نهرٌ وَعَدَنِيهِ ربِّي عزَّ وجلَّ، عليه خيرٌ كثير، هو حوضٌ تَرِدُ عليه أمَّتي يوم القيامة، آنِيَتُه عدد النُّجوم، فيُختلج - أي: يُنتزع - العبدُ منهم، فأقول: ربِّ، إنَّه من أمَّتي؟!))، فيقول: ((ما تدري ما أحدَثَت بعدك))؛ (مسلم حديث:400).
واتە: ڕوبارێکە خودا وەعدی پێ داوم ، خێرێکی زۆری تێدایە،وئەوە حەوزێکە ئومەتەکەم دەچنە سەری ،قاپەکانی بەئەندازەکانی ئەسێتێرەکانە ، كه‌سانێك دهگەێڕدرێنهوهو نایه‌ڵن بێنه سه‌ر حه‌وزی كهوسەر، پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - ئەفەرموێت دەڵێم : ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وانه ئوممه‌تی منن بۆ ئه‌یانگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌ووترێ: ئه‌ی محمد - ﷺ - تۆ نازانی ئه‌مانه له دوای تۆ چ شتێکیان داهێناوه.
(5) سیفەتی حەوزی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم:
ئیمامی بوخاری وموسلیم لەعبداللەی کوڕی عەمرەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت:پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: فەرمووی: ((حوضي مسيرة شهر، ماؤُه أبيض من اللَّبن، وريحه أطيب من المِسك، وكِيزَانُه كنجوم السَّماء، من شرب منها فلا يظمأ أبدًا))؛ (البخاري حديث: 6579/مسلم حديث: 2292).
واتە: حەوزەکەی من بەئەندازەی مانگە ڕێیەکە ،ئاوەکەی لەشیر سپی ترە ،وبۆنی لەمیسک خۆشترە ،وپەرداخەکانی بەئەندازەی ئەستێرەکانن ،هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تینووی نابێت.
(6)کەسانی تاوان بار یاخود بیدعەچی مەلائیکە دووریان دەخەنەوە لەحەوزی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم:
ئیمامی بوخاری لەسەهلی کوڕی سەعدەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: ((إنِّي فَرَطُكُم على الحوض، مَن مرَّ عليَّ شرب، ومن شرب لم يظمأ أبدًا، ليَرِدَنَّ عليَّ أقوامٌ أعرفهم ويعرفوني، ثمَّ يُحال بيني وبينهم، فأقول: إنَّهم منِّي! فيُقال: إنَّك لا تدري ما أحدثوا بعدك، فأقول: سُحقًا سُحقًا لمن غيَّر بعدي))؛ (البخاري حديث: 6583/ 6584).
واتە: من لەپێشتانەوە دەچمە سەر حەوزەكه ،وکەسانێک دێن کەدەیان ناسم وئەوانیش من دەناسن ،پاشان من وئەوان لێک جودا دەکرێینەوە ،دەڵێم: ئەوانە لەمنن! دەوترێت: تۆ نازانی لەدوای تۆ چ بیدعەیەک یاخود خراپەیەکیان داهێنا ،منیش دەڵێم: بەدبەختی بۆ ئەوانەی کەلەدوای من گۆڕان .
(7) چۆنیەتی ئاشکرا کردنی نامەی کردەوەکان:
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ * فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًا يَسِيرًا * وَيَنْقَلِبُ إِلَى أَهْلِهِ مَسْرُورًا * وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ وَرَاءَ ظَهْرِهِ * فَسَوْفَ يَدْعُو ثُبُورًا * وَيَصْلَى سَعِيرًا ﴾ [الانشقاق: 7 - 12].
واتە:ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕۆژی قیامه‌ت كتابیان به‌ده‌ستى ڕاستیان پێ ئه‌درێ كه باوه‌ڕدارانن.
ئه‌مانه حسابێكی سووك و ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ، حسابی سووك و ئاسان ئه‌وه‌یه كه كرده‌وه‌كانیان یان تاوانه‌كانیان نیشان ئه‌درێ وه خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ، دوو به دوو پێی ئه‌فه‌رمێ: ئه‌ی عه‌بدی خۆم له فڵانه ڕۆژ ئه‌م تاوان و خراپانه‌ت كردووه‌و كه‌س نه‌یزانیوه ئه‌وه ئێستا منیش لێت خۆشبووم، پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - فه‌رمووی: (هه‌ر كه‌سێك موناقه‌شه‌ی حسابی له‌گه‌ڵدا بكرێ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ له ڕۆژی قیامه‌ت ئیلا سزا ئه‌درێ)، عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - ئه‌وه نیه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: كه‌سانێك هه‌ن خوای گه‌وره حسابێكی سووك و ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات؟ فه‌رمووی: (نه‌خێر ئه‌وه حساب و لێپرسینه‌وه نیه ئه‌وه ته‌نها نیشاندانه به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك موحاسه‌به بكرێ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ له ڕۆژی قیامه‌تدا ئیلا سزا ئه‌درێ و ڕزگاری نابێ، به‌ڵكو حسابه ئاسانه‌كه ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره تاوان و خراپه‌كانی نیشان ئه‌دات وه لێی خۆش ئه‌بێ)، بۆیه پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - ئه‌یفه‌رموو: (اللَّهُمَّ حَاسِبْنِي حِسَابًا يَسِيرًا) (صحيح ابن حبان: 7372 , مسند الإمام أحمد: 24261 , وصححه الألباني في المشكاة: 5562، وصحيح موارد الظمآن: 2188) . واته: خوایه حسابێكی سووك و ئاسانم له‌گه‌ڵدا بكه، واته: لێم خۆشبه.
ئه‌مانه كه حسابی سووك و ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ وه خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ به دڵخۆشیه‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كه‌سوكارو خێزانه‌كانی خۆیان وه بۆ لای حۆریه‌كان كه بۆیان دانراوه له به‌هه‌شتدا، وه خۆشحاڵن كه خوای گه‌وره لێیان خۆشبووه‌و كردوویانێته به‌هه‌شته‌وه‌و ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی پێ به‌خشیوون.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتابه‌كانیان له پشته‌وه پێ ئه‌درێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ڕاستیان كۆت و زنجیر كراوه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به گه‌ردنیانه‌وه له پشته‌وه به‌ده‌ستی چه‌پیان كتابه‌كانیان پێ ئه‌درێ.
ئه‌مانه دوعای تیاچوون و له‌ناوچوون ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: هاوارو تیاچوون بۆ خۆمان، یان خۆزگه له‌ناوچووینایه‌و زیندوو نه‌بووینایه‌ته‌وه.
وه ئه‌مانه ئه‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خى سووتێنه‌ره‌وه‌و له‌ناو دۆزه‌خدا ئه‌سووتێن.
ئیمامی ابن كثير رحمه الله: دەڵێت: ئایەتی ﴿ وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ وَرَاءَ ظَهْرِهِ ﴾ [الانشقاق: 10]؛ واتە: لەپشتەوە پێی دەدرێت ،دەستی دەبرێته پشتەوە ونامەی کردەوەکانی بەو شێوەیە پێ دەدرێت ؛ (تفسير ابن كثير: جـ14صـ295).
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِشِمَالِهِ فَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُوتَ كِتَابِيَهْ ﴾ [الحاقة: 25].
واتە: به‌ڵام كه‌سێك ئه‌گه‌ر نامه‌و په‌ڕاوی كرده‌وه‌كانی به‌ده‌ستی چه‌پی پێ بدرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ڕاستی به‌ستراوه‌ته‌وه به پشتییه‌وه ، ئه‌ڵێ: خۆزگایا ئه‌م كتابهم هه‌ر وه‌رنه‌گرتایه كاتێك كه ئه‌یبینێ پڕه له تاوان و خراپه‌كاری.
ئیمامی ابن كثير رحمه الله: دەڵێت: ئەمە هەواڵی کەسانی بەد بەختە کاتێ کەلەڕۆژی مەحشەردا نامەکەی بەدەستی چەپ پێ دەدرێت ،لەوکاتەدا زۆر پەشیمان دەبێتەوە ودەڵێت: ﴿ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُوتَ كِتَابِيَهْ * وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيَهْ * يَا لَيْتَهَا كَانَتِ الْقَاضِيَةَ ﴾ [الحاقة: 25 - 27].
واتە:خۆزگایا ئه‌م كتابهم هه‌ر وه‌رنه‌گرتایه ،خۆزگه هه‌ر نه‌مزانیایه حساب و لێپرسینه‌وه‌م چۆنه.
خۆزگه ئه‌و مردنه‌ی كه مردم دووباره زیندوو نهبوومایهتهوه، چه‌ندێك مردن له‌لای خه‌ڵكى ناخۆشه له‌وێ مرۆڤی كافرو بێباوه‌ڕو خراپه‌كار ئاواته‌خوازه به مردن، چونكه ئه‌زانێ دواتر به‌ره‌و سزای خوای گه‌وره ئه‌ڕوات.
زەحاک دەڵێت: يعني موتةً لا حياة بعدها؛ (تفسير ابن كثير: جـ14صـ295).
واتە: مردنێک کەژیان لەدوای نەبوایە.
(8) میزان وتەرازوی کردەوەکان:
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَى بِنَا حَاسِبِينَ ﴾ [الأنبياء: 47].
واتە:وه له ڕۆژی قیامه‌تدا ته‌رازووی دادپه‌روه‌رى دائه‌نێین بۆ كێشانی كرده‌وه‌كانی مرۆڤـ (یه‌ك ته‌رازووه به‌ڵام به كۆ باسكراوه چونكه كرده‌وه‌ى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى پێ ده‌كێشرێت و كرده‌وه‌كان زۆر‌و جۆراوجۆرن، وه مرۆڤه‌كان و كرده‌وه‌كانیان و په‌ڕاوه‌كانیشیانى پێ ده‌كێشرێت) ، وه هیچ كه‌سێك سته‌م و زوڵمی لێ ناكرێت ،وه ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێكی بچووك له تۆوی دانه‌وێڵه‌یه‌ك بێت ئه‌وه‌نده كرده‌وه‌ی كه‌می كردبێ ئه‌یهێنین و هیچی نافهوتێ و ئاماده‌ی ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پاداشت یان سزای بده‌ینه‌وه له‌سه‌ری ، وه به‌سه كه ئێمه حساب و لێپرسینه‌وه بكه‌ین له‌به‌ر ورده‌كاریمان كه هیچ شتێكمان لێ ون نابێت و نافهوتێ
وەهەروەها فەرموویەتی: ﴿ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ * وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ ﴾ [المؤمنون: 102، 103].
واتە:جا هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی قورس‌تر بێت له تاى ته‌رازوى كرده‌وه خراپه‌كانى ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك حه‌سه‌نه‌و چاكه‌یش بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو ڕزگاربوون له ئاگرى دۆزه‌خ و ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، (كه‌واته كه‌س كرده‌وه‌ى چاكى لا كه‌م نه‌بێت، چونكه له‌وانه‌یه یه‌ك چاكه‌و یه‌ك حه‌سه‌نه تاى ترازووى كرده‌وه چاكه‌كانمان قورس‌تر بكات و رزگارمان بێت).
وه هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووكتر بێت له تاى ته‌رازوى كرده‌وه خراپه‌كانى ، ئه‌مانه نه‌فسی خۆیان دۆڕاندووه‌و زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌و به نه‌مری له ئاگری دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه.
وەهەروەها فەرموویەتی: ﴿ وَالْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ * وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَظْلِمُونَ ﴾ [الأعراف: 8، 9].
واتە:وه ته‌رازووی حه‌ق دائه‌نرێ له ڕۆژی قیامه‌تدا كه دوو تاى هه‌یه‌و زمانێكى هه‌یه قسه ده‌كات، وه زوڵم و سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكرێ ، وه هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی قورس‌تر بێ ئه‌و كه‌سانه سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتون.
وه هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووك بێ ئا ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئایه‌ته‌كانی ئێمه زوڵم و سته‌میان ئه‌كردو شوێنی نه‌ئه‌كه‌وتن و به‌گه‌وره‌یان نه‌ئه‌زانی، له رۆژى قیامه‌تدا كرده‌وه‌كان و په‌ڕاوه‌كان و مرۆڤه‌كانیش ده‌كێشرێن، به‌ڵام سوكى و قورسى مرۆڤه‌كانیش هه‌ر به هۆى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكه‌وه‌یه كه قاچه باریكه‌كانى (عبدالله ى كوڕى مه‌سعود) له ته‌رازوى قیامه‌ت لاى خواى گه‌وره له شاخى ئوحود قورس‌تر و سه‌نگینتره، وه مرۆڤى قه‌ڵه‌وى گه‌وره دێنن لاى خواى گه‌وره سوك و بێنرخه‌و كێشى باڵه مێشوله‌یه‌كى نیه، وه ته‌وحیدو (لا اله الا الله) قورسترین كردارن له ته‌رازوى قیامه‌ت كه له نه‌وه‌دو نۆ سجل تاوان قورس‌تر بوون كه هه‌ر سجلێك چه‌ندێك چاو بڕ بكات ئه‌وه‌نده گه‌وره بوون.
وەهەروەها فەرموویەتی: ﴿ فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ * فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ * وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ * فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ ر وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ * نَارٌ حَامِيَةٌ ﴾ [القارعة: 6 - 11].
واتە:له ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ڵكی كرده‌وه‌كانیان بۆ ئه‌كێشرێ ئه‌وانه‌ی تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانیان قورس‌تر بێ ،
ئه‌وه له‌ناو به‌هه‌شتدا له ژیانێكدان كه لێى ڕازین و خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده ئه‌جرو پاداشتیان ئه‌داته‌وه و نازو نیعمه‌تیان پێ ئه‌به‌خشێ تا ڕازیان ئه‌كات.
به‌ڵام كه‌سێك كه تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووك بێت و كرده‌وه خراپه‌كانی قورس‌تر بێت.
ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر سه‌ری فڕێ ئه‌درێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، یاخود (أُمُّ هُ) به‌مانای ده‌ماغ دێت، یاخود به‌مانای سه‌ر دێت، له‌سه‌ر ده‌ماغی و له‌سه‌ر سه‌رى فڕێ ئه‌درێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆزه‌خییه‌كان له‌سه‌ر سه‌ر فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه -په‌نا به‌خوای گه‌وره-، یاخود سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سه (هاویه)یه، كه ناوێكه له ناوه‌كانی ئاگری دۆزه‌خ، بۆیه پێی وتراوه: (هَاوِيَةٌ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌فه‌رمووێ: (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ) دایكی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنێكی تر نیه كه بۆی بڕوات و په‌نای بۆ به‌رێ ته‌نها دۆزه‌خ هه‌یه كه بۆی ئه‌چێ بۆیه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ) (هاویه)ش ئاگری دۆزه‌خه.
ئاگرێكه له‌وپه‌ڕی گه‌رمی و گڕو بڵێسه‌دایه -په‌نا به‌خوای گه‌وره- پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ئه‌فه‌رمووێ: (ئه‌م ئاگره‌ی ئێوه كه له دونیا ئه‌یكه‌نه‌وه به‌شێكه له حه‌فتا به‌شی ئاگری دۆزه‌خ)، واته: ئاگری دۆزه‌خ شه‌ست و نۆ جار تین و گڕو بڵێسه‌ی زیاتره له ئاگری دونیا -په‌نا به‌خوای گه‌وره-، خوای گه‌وره بمانپارێزێ، والله اعلم.
ترازوی کردەوەکان هاوشێوەی ترازوو دوو لای هەیە:
ئیمامی تورموزی لەعبداللەی کوڕی عەمری کوڕی عاصەوە گێڕاویەتیەوە ،ودەڵێت: پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: ((إنَّ الله سيُخلِّص رجلًا من أمَّتي على رؤوس الخلائق يوم القيامة؛ فينشُرُ عليه تسعةً وتسعين سجلًّا، كلُّ سجلٍّ مثل مدِّ البصر، ثمَّ يقول: أتُنكر من هذا شيئًا؟ أظلَمَك كتبَتي الحافظون؟ فيقول: لا يا رب، فيقول: أفلك عُذرٌ؟ فيقول: لا يا رب، فيقول: بلى، إنَّ لك عندنا حسنةً؛ فإنَّه لا ظُلم عليك اليوم، فتخرج بطاقةٌ فيها: أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أنَّ محمدًا عبده ورسوله، فيقول: احضُرْ وزنَك، فيقول: يا رب، ما هذه البطاقة مع هذه السِّجلَّات؟! فقال: إنَّك لا تُظلم، قال: فتُوضَع السِّجلَّات في كفَّة، والبطاقة في كفَّة، فطاشت السِّجلَّات وثقُلَت البطاقة؛ فلا يثقُل مع اسم الله شيءٌ))؛ (حديث صحيح، صحيح الترمذي للألباني، حديث: 2127).
واتە: بەبەرچاوی هەموانەوە خودا پیاوێک لەئومەتەکەم ڕزگار دەکات ، نەوەد ونۆ سجلی لەسەر بڵاو دەکاتەوە ،هەر سجلێک بەئەندازەی چاو بڕ کردنە ،پاشان پێی دەفەرموێت: ئینکاری ئەمانە دەکەیت؟ وئایا ئەو مەلائیکانەی کە من دامناون ستەمیان لێ کردووی ؟ دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار ،پێی دەفەرموێت: هیچ عوزرێکت هەیە؟ دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار ،پێی دەفەرموێت: بەڵێ تۆ چاکەیەکت هەیە ،ئەمڕۆ هیچ ستەمێکت لێ ناکرێت ، نامەیەک دەردەهێندرێت وتیایدا نوسراوە (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أنَّ محمدًا عبده ورسوله) پێی دەڵێن: وەزنەکەت بێنە ، دەڵێت: ئەی خودایە تەنها ئەم نامەیە چ بەو هەموو سجلە دەکات؟! دەفەرموێت : ستەمت لێ ناکرێت ،دەڵێت: هەموو سجلەکان لەلایەکی تەرازووەکە دادەنرێت ،نامەکەش لەلاکەی تر ، سجلەکان بەرز دەبنەوە ونامەکە لەهەموویان قورس ترە ،هیچ شتێک لەناوی خودا قورس تر نی یە.
9) لێپرسینەوە و گەیشتن بە خودا:
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ إِنَّ إِلَيْنَا إِيَابَهُمْ * ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُمْ ﴾ [الغاشية: 25، 26].
واتە:به دڵنیایی شوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مان له دوای مردن هه‌ر بۆ لای خۆمانه‌و بۆ لای ئێمه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و بۆ لای كه‌سی تر ناگه‌ڕێنه‌وه.
پاشان به دڵنیایى لێپرسینه‌وه‌یشیان له‌سه‌ر ئێمه‌یه خۆمان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان كه له دونیادا وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئیمانیان نه‌هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌كردووه، والله أعلم.
وەهەروەها فەرموویەتی: ﴿ فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمُرْسَلِينَ ﴾ [الأعراف: 6].
واتە:به دڵنیایی له ڕۆژی قیامه‌ت پرسیار له‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ین كه پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردوون كه چۆن وه‌ڵامى پێغه‌مبه‌رانیان داوه‌ته‌وه ، وه پرسیار له پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ش ئه‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌یامى خواى گه‌وره‌یان گه‌یاندووه.
وەهەروەها فەرموویەتی: ﴿ الْيَوْمَ تُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ ﴾ [غافر: 17].
واتە:ئه‌مڕۆ هه‌موو كه‌سێك سزا یان پاداشت وه‌رئه‌گرێ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردوویانه ، وه سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكرێت ، به‌ڕاستی لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه، لێپرسینه‌وه‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی وه‌كو لێپرسینه‌وه‌یه‌تی بۆ ته‌نها كه‌سێك.
چۆنیەتی لێ پرسینەوە:
ئیمامی بوخاری وموسلیم لەعەدی کوڕی حاتەمەوە گێڕاویانەتەوە و، دەڵێت: پێغەمبەری خودا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: ((ما منكم أحدٌ إلا سيُكلِّمه ربُّه، ليس بينه وبينه تَرجُمان، فينظر أيمَنَ منه فلا يرى إلا ما قدَّم من عمله، وينظر أشأَمَ منه فلا يرى إلا ما قدَّم، وينظر بين يديه فلا يرى إلا النَّار تلقاء وجهه، فاتَّقوا النَّار ولو بشقِّ تمرة))؛ (البخاري حديث: 6539/ مسلم حديث: 1016).
واتە: هیچ کەسێک لەئێوە نی یە ئیلا خودا گفت‌و گۆی لەگەڵ دەکات ، لەنێوانیاندا هیچ وەرگێڕێک نی یە ،سەیری لای ڕاستی دەکات هیچ شتێک نابینێت تەنها ئەو کردەوانە نەبێت کەلەپێش خۆی کردوونی ،وە سەیری لای چەپی دەکات بەهەمان شێوە هیچ شتێک نابینێت تەنها ئەو کردەوانە نەبێت کەلەپێش خۆی کردوونی ،وەتەماشای پێشەوەی دەکات هیچ شتێک نابینێ جگە لەئاگر ، دەی خۆتان لەئاگر بپارێزن گەر بەلەتە خورمایەکیش بێت.
یەکەم ئومەت کە لێ پرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت:
ئیمامی موسلیم لەحوزەیفەی کوڕی یەمانەوە گێڕاویەتیەوە ،ودەڵێت: پێغەمبەری خودا رسول الله صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: ((أضلَّ الله عن الجمعة مَن كان قبلنا، فكان لليهود يومُ السَّبت، وكان للنَّصارى يومُ الأحد، فجا‌ء اللهُ بنا فهدانا الله ليوم الجمعة، فجعل الجمعة، والسَّبت، والأحد، وكذلك هم تبعٌ لنا يوم القيامة، نحن الآخِرون من أهل الدُّنيا، والأوَّلون يوم القيامة، المقضيُّ له‌م قبل الخلائق))، وفي روايةِ وا‌صل: ((المقضيُّ بينهم))؛ (مسلم حديث: 856).
واتە: خودا گەلانی پێش ئێمەی بێ بەش کردووە لەڕۆژی هەینی ،جولەکە ڕۆژی شەممەیان هەبوو ،مەسیحیەکان ڕۆژی یەک شەمیان هەبوو ،خودا ئێمەی هێنایە بوون وڕۆژی هەینی پێ بەخشین ،هەینی وشەمە ویەک شەمی بەدوای یەکدا دانا ،ولەڕۆژی دواییش دا ئەوان لەدوای ئێمەوەن ،ئێمە کۆتا گەلین ،ولەڕۆژی دوایی دا یەکەمین ،لەپێش هەموانەوە حەشری دەکرێین.
یەکەم شت کە لێ پرسینەوەی لەسەر دەکرێت لەگەڵ موسوڵمان دا:
لەڕۆژی دوایی دا لەنێو هەموو کردەوەکاندا نوێژ یەکەم شته کەخودا لێ پرسینەوەی لەسەر دەکات .
ئیمامی تورموزی لەئەبو هورەیرەوە گێڕاویەتیەوە کەپێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرموویەتی: ((إنَّ أوَّل ما يُحاسَب به العبد يوم القيامة من عملِه صلاتُه؛ فإن صلَحت فقد أفلح وأنجح، وإن فسَدَت فقد خاب وخسر؛ فإن انتقَصَ من فريضته شيءٌ، قال الرَّبُّ عزَّ وجلَّ: انظروا، هل لعبدي من تطوُّع؟ فيُكَمَّل بها ما انتقص من الفريضة، ثمَّ يكون سائر عمله على ذلك))؛ (حديث صحيح، صحيح الترمذي للألباني، حديث: 337).
واتە:لەڕۆژی دوایی دا لەنێو هەموو کردەوەکاندا نوێژ یەکەم شته کەخودا لێ پرسینەوەی لەسەر دەکات لەگەڵ بەندەکانی دا ، جا گەر باش بێت ئەوا سەر کەوتو سەرفراز دەبێت ،خۆ ئەگەر خراپ بێت ئەوا خەسارەو مەند و بەد بەخت دەبێت؛ خۆ ئەگەر کەم وکورتی هەبێت لەفەرزەکاندا ، خودا دەفەرموێت: بڕوانن ،بزان بەندەکەم سوننەتی هەیە ، لەسوننەتەکان فەرزەکانی بۆ پڕ دەکرێتەوە ،پاشان هەموو کردەکانی تری بەهەمان شێوە لەسوننەتەکان فەرزەکانی پێ پڕ دەکرێتەوە .
10) یەکەم شت کەدادوەری لەبارەوە دەکرێت لەڕۆژی دواییدا:
ئیمامی بوخاری وموسیلم لەعبداللەی کووڕی مەسعودەوە گێڕاویانەتەوە ،ودەڵێت: پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: ((أوَّل ما يُقضى بين النَّاس في الدِّماء))؛ (البخاري حديث: 6864/مسلم حديث: 1678).
یەکەم شت کەدادوەری لەبارەوە دەکرێت لەنێوان خەڵک دا خوێنە .
(11) لەڕۆژی دوایی دا ئەندامەکانی لاشەی مرۆڤ شایەتی لەسەر مرۆڤ دەدەن:
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ وَيَوْمَ يُحْشَرُ أَعْدَاءُ اللَّهِ إِلَى النَّارِ فَهُمْ يُوزَعُونَ * حَتَّى إِذَا مَا جَاؤُوهَا شَهِدَ عَلَيْهِمْ سَمْعُهُمْ وَأَبْصَارُهُمْ وَجُلُودُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ * وَقَالُوا لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدْتُمْ عَلَيْنَا قَالُوا أَنْطَقَنَا اللَّهُ الَّذِي أَنْطَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴾ [فصلت: 19 - 21].
واتە: وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا دوژمنانی خوای گه‌وره سه‌ره‌تاو كۆتاییان هه‌مووی به‌یه‌ك ئه‌گه‌یه‌ندرێ و كۆ ئه‌كرێنه‌وه لای ئاگری دۆزه‌خ.
كاتێك كه له ڕۆژی قیامه‌تدا دێن راده‌گیرێن و خوای گه‌وره مۆر ئه‌دات له‌سه‌ر زمانیان، وه گوێ و چاو و پێسته‌یان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه كردوویانه.
ئه‌وانیش لۆمه‌ی پێسته‌یان ده‌كه‌ن و پێی ده‌لێن بۆچی شایه‌تیتان له‌سه‌ر داین!؟ ئه‌وانیش ئه‌لێن: ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌موو شتێكی هێناوه‌ته قسه ئێمه‌شی هێناوه‌ته قسه‌كردن،
وه هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه سه‌ره‌تا ئێوه‌ی دروست كرد وه هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
وەهەروەها فەرموویەتی: ﴿ الْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَى أَفْوَاهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴾ [يس: 65].
واتە:كافران و مونافیقان نكوڵى كوفر‌و تاوانیان ده‌كه‌ن، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئه‌مڕۆ مۆر ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر زمانیان كه نه‌توانن قسه بكه‌ن ، وه ده‌سته‌كانیان دێنینه قسه‌و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن ، وه پێیه‌كانیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن ، به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له دونیا كردوویانه، پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - ده‌فه‌رمێت: (له رۆژى قیامه‌ت به‌نده‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره ده‌كات و ده‌ڵێت من ته‌نها شایه‌تێكم ده‌وێت كه شایه‌تیم له‌سه‌ر بدات له نه‌فسى خۆم بێت، خواى گه‌وره رازى ده‌بێت و مۆر له‌سه‌ر ده‌مى ده‌دات و به ئه‌ندامه‌كانى ده‌فه‌رمێت بێنه قسه، ئه‌وانیش دێنه قسه‌و شایه‌تى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن).
ئیمامی موسلیم لەئەنەسی کوڕی مالیکەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: لەلای پێغەمبەردا صلَّى الله عليه وسلَّم دانیشتبووین وپێ کەنی ، وفەرمووی: ((هل تدرون ممَّ أضحك؟))،
دەزانن بەچی پێ دەکەنم ؟ گوتمان : خودا وپێغەمبەر زاناترن ، فەرمووی: ((من مخاطبة العبد ربَّه، يقول: يا ربِّ، ألم تُجرني من الظُّلم؟ قال: يقول: بلى، قال: فيقول: فإنِّي لا أجيز على نفسي إلا شاهدًا منِّي، قال: فيقول: كفى بنفسك اليوم عليك شهيدًا، وبالكرام الكاتبين شهودًا، قال: فيُختَم على فِيهِ، فيُقال لأركانه: انطقي، قال: فتنطق بأعماله، قال: ثمَّ يخلَّى بينه وبين الكلام، قال: فيقول: بُعدًا لكُنَّ وسُحقًا؛ فعنكُنَّ كنتُ أُناضل - أي: أُدافع))؛ (مسلم حديث: 2969).
واتە: (سه‌رسام بووم به مشتومڕی به‌نده له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره له رۆژی قیامه‌ت، به‌نده به خوای گه‌وره ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به‌ڵێنت پێ نه‌دام كه سته‌مم لێنه‌كه‌یت؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: به‌ڵێ، به‌نده ده‌ڵێت: ده‌ی من ڕازی نابم جگه له خۆم كه‌سی تر شایه‌تیم له‌سه‌ر بدات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئایا من و فریشته به‌ڕێزه نوسه‌ره‌كان به‌س نین كه شایه‌ت بین؟ به‌نده چه‌ند جارێك قسه‌كه‌ی دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: ڕازی نابم به هیچ شایه‌تێك جگه له خۆم، خوای گه‌وره مۆر ده‌دات له‌سه‌ر زمانی و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی دێنه قسه‌و شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی، ئه‌میش ده‌ڵێت ده‌ی دوور بن و تیابچن خۆ من له پێناو ئێوه مشتومڕم ده‌كرد) .
(12) پردی سیرات:
پێناسەی پری سیرات : پردی سیرات جسرێکی درێژە ولەسەر پشتی دۆزەخە ،بۆ ئەوەی خەڵک لێوە بپەڕێنەوە بۆ بەهەشت.
باوەڕ هێنان بە پردی سیرات واجبە و پێویسته موسوڵمان باوەڕی وا بێت کەهەموو خەڵک بەسەر پردی سیراتدا تێپەڕ دەبن ، ئەمەش بەڵگەی قورئان وسوننە وکۆدەنگى زانایانی لەسەرە.
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا * ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴾ [مريم: 71، 72].
واتە:وه هیچ كه‌سێك له ئێوه نیه ئیلا ئه‌بێ به‌سه‌ر پردی (سيراط) دا تێپه‌ڕێ و بچێته سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ ،ئه‌مه كارێكه‌و بڕاوه‌ته‌وه‌و كۆتایی هاتووه‌و خوای گه‌وره بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
پاشان ئه‌وانه‌ی ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و له خوای گه‌وره ترساون و خۆیان له تاوان پاراستووه ئه‌وانه ڕزگار ئه‌كه‌ین و له‌سه‌ر پرده‌كه ده‌یانپه‌ڕێنینه‌وه ، وه ئه‌وانه‌یشی كه سته‌مكار بوونه‌و سته‌میان له خۆیان كردووه به كوفر كردن و هاوبه‌شبڕیاردان له‌سه‌ر چۆكیان فڕێ ئه‌درێنه دۆزه‌خه‌وه.
ابن أبي حاتم لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: هەموو خەڵک بەسەر پردی سیراتدا تێپەڕ دەبن ، تێپەڕ بوونیان تێپەڕ بونە بەدەوری ئاگردا ، پاشان بەپێی کردەکانیان بەسەر سیراتدا تێپەڕ دەبن؛ (تفسير ابن كثير: جـ9صـ281).
چۆنیەتی تێپەڕ بوون بەسەر پردی سیراتدا:
ئیمامی موسلیم لەحوزەیفەی کوڕی یەمانەوە گێڕاویەتیەوە کەپێغەمبەری خودا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی - لەکاتێکدا کەباسی تێپەڕ بوونی دەکرد بەسەر پردی سیراتدا -: ((يمرُّ أوَّلكم كالبرق))، یەکەمینتان وەک تیشک تێپەڕ دەبێت ، دەڵێت: گوتم: بەدایک وباوکەوە فیدات بم ، چ شتێک وەک تێپەڕ بوونی تیشک؟ فەرمووی :
((يمرُّ أوَّلكم كالبرق))، یەکەمینتان وەک تیشک تێپەڕ دەبێت ، دەڵێت: گوتم: بەدایک وباوکەوە فیدات بم ، چ شتێک وەک تێپەڕ بوونی تیشک؟ فەرمووی : ((ألم تروا إلى البرق كيف يمرُّ ويرجع في طرفة عين؟ ثمَّ كمرِّ الرِّيح، ثمَّ كمرِّ الطَّير، وشدِّ الرِّجال؛ تجري به‌م أعمالهم، ونبيُّكم قائمٌ على الصِّراط يقول: ربِّ سلِّم سلِّم، حتَّى تَعجِز أعمال العباد، حتَّى يجيء الرَّجل فلا يستطيع السَّير إلا زحفًا، قال: وفي حافَتَيِ الصِّراط كلاليبُ معلَّقةٌ مأمورةٌ بأخذ من أُمرت به؛ فمخدوشٌ ناجٍ، ومكدوسٌ في النَّار))، والذي نفس أبي هريرة بيده، إنَّ قعر جهنَّم لسبعون خريفًا؛ (مسلم حديث: 195).
واتە: تیشکتان نەبینیوە چۆن بەچاو تروکانێک دەڕوات ودەگەڕێتەوە؟ پاشان وەک تێپەڕ بوونی با پاشان وەک تێپەڕ بوونی باڵندە ، ودوژمنی پیاو ؛ کردەوەکانیانە دەیان هێنێت ، پێغەمبەرەکەتان ڕاوەستاوە لەسەر پردی سیرات ودەڵێت: خودایە بەسەلامەتی بەسەلامەتی ، تاوەکو کردەوەکانی بەندەکان توانای تێپەڕاندنیان نامێنێت ،تاوەکو پیاوێک دێت وناتوانێت بڕاوت بەگاوڵکێ نەبێت ، و لە لێواری سیرات قولاب هەیە وفەرمانی پێکراوە بەگرتنی هەرکەسێک لەنزیکیەوە تێپەڕ ببێت ،هەیە دەکەوێت وهەڵدەستێەوە وڕزگاری دەبێت ، هەشە دەکەوێتە نێو ئاگرەوە)) ، سوێند بێ بەو کەسەی گیانی ئەبو هرەیرە بەدەستە قوڵایی دۆزەخ ئەندازەی حەفتا پایزە .
یەکەم کەس کە بەسەر پردی سیراتدا تێپەڕ دەبێت:
ئیمامی بوخاری لەئەبو هورەیرەوە گێڕاویەتییەوە کەپێغەمبەری خودا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی - کاتێ کەباسی ڕۆژی دوایی دەکرد -: ((يُضرَب الصِّراط بين ظهرَيْ جهنَّم، فأكون أنا وأمَّتي أوَّل مَن يُجيزها، ولا يتكلَّم يومئذٍ إلا الرُّسل، ودعوى - دعاء - الرُّسل يومئذٍ: اللهمَّ سلِّم سلِّم، وفي جهنَّم كلاليب مثل شوك السَّعدان، هل رأيتم السَّعدان؟))، قالوا: نعم يا رسول الله، قال: ((فإنَّها مثل شوك السَّعدان، غير أنَّه لا يعلم ما قَدْر عِظَمها إلا اللهُ، تخطف النَّاسَ بأعمالهم))؛ (البخاري حديث: 7437).
واتە: ((سیرات لەسەرپشتی دۆزەخ دادەنرێت ، من وئومەتەکەم یەکەم کەسین کەبەسەری دا تێپەڕ دەبین، لەو ڕۆژەدا جگە لەپێغەمبەران کەس قسە ناکات ، وپاڕانەوەی پێغەمبەران لەو ڕۆژەدا بریتی یە لە: خودایە بەسەلامەتی بەسەلامەتی ، ولەنێو دۆزەخ دا چەند قولابێک هەیە وەک دڕکی سەعدان وایە، ئایا سەعدانتان بینیوە ؟ ))
گوتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خۆدا، فەرمووی: (( هاوشێوەی سەعدانە ،بەڵام ئەندازەی گەورەییەکەی کەس نایزانێ جگە لەخودا نەبێت ، خەڵک ڕاپێچ دەکات بەگوێرەی کردەوەکانیان)).
(13) سەربڕینی مردن:
مردن بابەتێکی مەعنەویه وهەست پێ کراو وحسی نی یە ، وکەس نایبینێت ، بەڵام خودا مردن لەسەر شێوەی بەرانێک دێنێت ، هەموان دەیبینن لەڕۆژی دوایی دا ، خودا فەرمان بەسەر بڕینی مردن دەکات لەنێوان بەهەشت ودۆزەح دا.
ئیمامی بوخاری وموسلیم لەئەبو سەعیدی خودریەوە رضي الله عنه گێڕاویانەتەوە، ودەڵێت :پێغەمبەری خودا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: ((يؤتى بالموت - أي: يُجسَّد ويؤتى به - كهيئة كبشٍ أمْلَح، فيُنادي منادٍ: يا أهل الجنَّة، فيشرئبُّون - يمدُّون أعناقهم - وينظرون، فيقول: هل تعرفون هذا؟ فيقولون: نعم، هذا الموت، وكلُّهم قد رآه، ثمَّ ينادي: يا أهل النَّار، فيشرئبُّون وينظرون، فيقول: وهل تعرفون هذا؟ فيقولون: نعم، هذا الموت، وكلُّهم قد رآه، فيُذبح، ثمَّ يقول: يا أهل الجنَّة، خلودٌ فلا موت، ويا أهل النَّار، خلودٌ فلا موت، ثمَّ قرأ: ﴿ وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ ﴾ [مريم: 39]، وهؤلاء في غفلة أهل الدُّنيا؛ ﴿ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴾ [مريم: 39]))؛ (البخاري حديث: 4730/مسلم حديث: 2849).
واتە: مردن لەسەر شێوەی بەرانێکی چاو ڕەش دەهێندرێت ، بانگ کارێک بانگ دەکات: ئەى ئەهلی بەهەشت ، ملیان بەرز دەکەنەوە وتەماشا دەکەن ،دەڵێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ، ئەوە مردنە، هەموان بینیویانە، پاشان بانگ دەکات ئەى ئەهلی دۆزەخ ، ملیان بەرز دەکەنەوە وتەماشا دەکەن ،دەڵێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ، ئەوە مردنە، هەموان بینیویانە ، پاشان سەری دەبڕێت ،پاشان دەڵێت: ئەی ئەهلی بەهەشت بەهەتا هەتایی ومردن نی یە ، وە ئەی ئەهلی دۆزەخ بەهەتا هەتایی و مردن نی یە ، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: ئه‌ی محمد - ﷺ - ئاگاداریان بكه‌وه له‌و ڕۆژه‌ی كه په‌شیمان ئه‌بنه‌وه كه ڕۆژی قیامه‌ته كاتێك كه هه‌موو شتێك بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێ و یه‌كلا ئه‌كرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بۆ به‌هه‌شت و كۆمه‌ڵێك بۆ دۆزه‌خ جیا ده‌كرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا له دونیان بێ‌ئاگان وه ئه‌وان ئیمان ناهێنن.
أسأل الله تعالى بأسمائه الحسنى وصفاته العُلا أن يجعل هذا العمل خالصًا لوجهه الكريم، وأن يجعله ذخرًا لي عنده يوم القيامة ﴿ يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ * إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴾ [الشعرا‌ء: 88، 89]، كما أسأله سبحانه أن ينفع به طلاب العلم