هەموومان دەزانین دەمرین و ڕەنگە ملیۆنان ساڵ لە ناو گۆڕدا بمێنینەوە، ئایا لە ئێستاوە چی بكەین بۆ ئەوەی ئەو ماوە زۆرە هەست بە تەنهایی نەكەین؟
خوایە كۆتایی ژیان و كردەوەكانمان چاك بكەت...
هیچ كەسێك نازانێت سبەینێ چی بەدەست دەهێنێت، وە هیچ كەسێكیش نازانێت لە چ خاكێكدا دەمرێت.
ئایا ئەوانەی لە ماوەی هەزاران ساڵی پێشوودا مردوون چی دەكەن لەناو گۆڕەكانیاندا، كەوابوو تۆ ئەگەر بمریت و بەتەنها لەنێو گۆڕەكەتدا بۆ ماوەی سەد هەزار ساڵ چی دەكەیت؟
ناشزانیت كەی ڕۆژی دوایی دێت؟
ئێستا ڕێگاچارەیەكتان پێ دەڵێم كە من خۆم زۆر سوودم لێوەرگرتووە و لە خواپەرسیتییەكانمدا زۆر جەختی لەسەر دەكەمەوە...
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین كە گۆڕ ترسناك و سامناكە،،، بێگومان بۆ جگە لە پیاوچاكان...
بۆیە بیرم لەوە كردەوە كە چی بكەم لەنێو گۆڕەكەمدا ئەگەر بمرم و بۆ ماوەی بۆ نمونە سەد هەزار ساڵ تێیدا بم و هێشتا قیامەت بەرپا نەبێت؟!!
ئایا بیرت لە تەمەنی خۆت كردۆتەوە؟؟؟
بەزۆری نەخێر
بۆیە بەم شێوەیە كردەوەكانم ڕێكخست:
بەدڵنیاییەوە من دەمرم... گۆڕێكی تاریك و تەسك و بەتاڵ چاوەڕێشم دەكات و لەپێشمە...
ئەم گۆڕە بەدڵنیاییەوە پێویستی بە نێوماڵە و ئاوەدانكردنەوە هەیە...
بۆیە هەموو إستغفارێك كە دەیكەم وا دەزانم دەینێرم بۆ نێو گۆڕەكەم و ئەوێی پێ ئاوەدان دەكەمەوە و لەوێ چاوەڕوانم دەكات بۆ ئەوەی هەركات گەیشتمە ئەوێ لەوێ هاوەڵێتیم بكات و بەتەنها نەبم...
سوێند بە خوا گاڵتە ناكەم...
وا من خەریكم ناوماڵەكەی گۆڕەكەم وردە وردە بونیاد دەنێم و پڕی دەكەمەوە...
ئەم سوچەی گۆڕەكەم بەتەواوی بە هەزاران زیكر و تەسبیحات ئاوەدان دەكەمەوە و دەڕازێنمەوە...
ئا لەوێدا لەبەشی سەرەوەی سەرم كە دامدەنێن لەنێو گۆڕدا بەلانی كەم پێویستی بە 300 خەتمەی قورئان هەیە...
هەر ڕكاتێك نوێژ كە دەیكەم وەكو ڕەصیدێك لەنێو گۆڕەكەمدا دایدەنێم...
هەموو بەجێم دەهێڵن و دەگەڕێنەوە نێو ماڵ و منداڵی خۆیان...
دەستدەكەنەوە بە ژیانی ئاسایی خۆیان و ئەمەش سوننەتی ژیانە...
ئەوە منم كە بەتەنها بۆ ماوەی هەزاران و بگرە ملیۆنێك ساڵ دەمێنمەوە كە تەنها خوا دەزانێت...
كەوابوو من پێویستم بە ڕووناكی و دارودرەخت و خورما و میوە هەیە...
بەڵێ پێویستم بەوە هەیە كە گۆڕەكەم بكەم بە باخچەیەك لە باخچەكانی بەهەشت...
ئەی چی بكەم؟؟؟
بیر لەوە دەكەمەوە كە زیكر و قورئان و نوێژ و صەدەقە هەموو لە چواردەورمدان و پێكەوە قسە دەكەین و پێدەكەنین...
بیرلەوە دەكەمەوە كە بەخشین لەپێناوی خوادا وەكو شەهیدەكان وەهان و هیچ ترس و خەمێكیان لەسەر نییە، ئەم بەڵێنەش لە قورئاندا دووجار هاتووە یەكێكیان سورەتی بەقەرە و ئایەتی(274) كە دەفەرموێت: ( الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلَانِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ )
هەروەها ئایەتی ژمارە (262) كە دەفەرموێت: ( الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَا أَنفَقُوا مَنًّا وَلَا أَذًى ۙ لَّهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ )
لە دونیادا لەزۆر شت دەترسی:
لەوە دەترسی ئەم قەیرانە درێژە بكێشێت...
دەترسیت پارەكەت بەشت نەكات...
لە نەخۆشی دەترسیت...
لە لەدەستدانی برا و هاوڕێ و دراوسێ و دۆست و خۆشەویستانت....
كەوابوو ببەخشە بۆ ئەوەی نەترسیت....
بەڵام شتێك هەیە كە دەبێـت بیری لێ بكەیتەوە ئەویش ئەوەیە هەموو ئەو كردەوە چاكانە كە دەينێریت دەبێت تەنها بۆ خوا بێت و بەهۆی غەیبەت و حەسوودی و تاوانەوە نەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكی كردەوەكانمان ببەن و تەنها پشكی ئێمەش خەم و خەفەت و دڵتەنگی بێت و هەر ئەوە بەشمان بێت.
بۆیە ئامۆژگاری من بۆ ئێوە ئەوەیە كە زۆر كردەوەی چاك بۆ نێو گۆڕتان بنێرن و لە ژیانتاندا بۆ قیامەتتان بژین. ڕۆژێك دێت بیری ئەم قسانە دەكەیت و پێدەچێت منت بیركەوێتەوە و سوپاسیشم بكەیت لەوێ بۆیە زیاتر لە دونیات گرنگی بەوێ بدە.....
وەرگێڕانی: ستافی ماڵپەڕی وەڵامەكان