چۆنیەتی تەواو کردنی تەواف لەکاتێک قامەت کرا بۆ نوێژ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی تەواو کردنی تەواف لەکاتێک قامەت کرا بۆ نوێژ
پرسیار:

ئەگەر لە كاتى تەوافدا قامەت كرا بۆ نــوێـژ حوكمى چییە؟ ئایا سەرلە نوێ تەواف دەست پێ بكـاتەوە؟ وە ئەگەر سەرلەنوێ دەستى پێ نەكردەوە لەكوێوە دەست تەواوى بكات؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر لە كاتى تەوافدا قامەت كرا بۆ نوێژ ئیتر تەوافی حەج بێ یان عومرە یان سوننەت ئەوا واز لە تەوافەكە دەهێنێت و نوێژەكەى دەكات وپاشان دەگەڕێتەوە تەوافەكەى تەواو دەكات و سەرلەنوێ دەست پێ ناكاتەوە و بەڵكو لەو شوێنەوە كە كۆتایی پێ هێنا هەرلەوێوە دەست پێ دەكاتەوە

ئەگەر لە كاتى تەوافدا قامەت كرا بۆ نوێژ ئیتر تەوافی حەج بێ یان عومرە یان سوننەت ئەوا واز لە تەوافەكە دەهێنێت و نوێژەكەى دەكات وپاشان دەگەڕێتەوە تەوافەكەى تەواو دەكات و سەرلەنوێ دەست پێ ناكاتەوە و بەڵكو لەو شوێنەوە كە كۆتایی پێ هێنا هەرلەوێوە دەست پێ دەكاتەوە، و پێویست بەوە ناكات فڕەیەكى ترى تازە بكاتەوە، چونكە ئەو فڕەیەى پێشوو لەسەر بنەمایەكى صەحیح وشەرعى دەست پێكراوە وبۆیە بەتاڵ نابێتەوە مەگەر بەبەڵگەیەكى شەرعى نەبێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٧٣ بەش: حەج و عومرە