ئافرەتێك كەلە ئیحرامدا بێت چۆن حیجاب بكات؟ وە ئایا مەرجە كە سەرپۆشەكەى بەردەموچاوى نەكەوێت؟
ئافرەت ئەگەر لە ئیحرامدا بوو بەلاى پیاواندا تێپەڕى یان پیاوان بەلایدا تێپەڕین و ئەویش مەحرەمى لەگەڵدا نەبوو ئەوا دەبێت دەموچاوى دابپۆشێت وەكو چۆن ئافرەتى هاوەڵان دەیان كرد رەزاى خوایان لێ بێت، وە لەم كاتەدا فیدیەى لەسەر نییە چونكە ئەمە كارێكە فەرمانى پێكراوە و بە حەرام وقەدەغەكراو ناژمێردرێت.
وە مەرج نییە كە بەر دەموچاوى نەكەوێت، بەڵكو ئەگەر بەر دەموچاوى بكەوێت ئاساییە و هیچی لەسەرنییە و واجبە دەموچاوى دابپۆشێت ئەگەر لاى پیاوان بوو، وە ئەگەر چووە ناو خێمەكەیەوە یان چووە ماڵەكەیەوە دەموچاوى دەردەخات، چونكە ئەوەى مەشروعە بۆ ئافرەتى موحریم ئەوەیە كە دەموچاوى دەربخــات و بەدەرەوەبێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
