ئەكرێت پارە قەرز بكەم بۆ حەج پاشان قەرزەكە بدەمەوە والحمد لله كرێ وەردەگرم هەموو مانگێگ توانای قەرزدانەوەم هەیە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەكرێت پارە قەرز بكەم بۆ حەج پاشان قەرزەكە بدەمەوە والحمد لله كرێ وەردەگرم هەموو مانگێگ توانای قەرزدانەوەم هەیە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
حەج كردن چەندین مەرجی هەیە لەوانە موسڵمانێتی ، پێگەشتن (بلوغ) ژیری ، ئازادی ، توانا . هەركەس ئەم مەرجانەی تیادا نەهاتبێتە دی حەجكردنی لەسەر واجب نەبووە . بۆ مەرجی توانا بوون ئەبێت كەسی ناوبراو لەش ساغ بێت وە ڕێگەی ڕۆشتنەكەی ئاسایش بێت لە نەفس و ماڵی نەترسێ وە خۆراك و وەسیلەی ڕۆشتنی هەبێت ئەگەر لە مەككەوە دوور بوو بۆ ئەم مەبەستانە ئەگەر قەرزار بوو ئەوە حەجی لەسەر واجب نیە بەڵام ئایا دروستە قەرز بكات و بچێت؟ بۆ ئەم مەسەلەیە ئەگەر توانای قەرزدانەوەی هەبێت دروستە ، بەڵام چاكتر (أفضل) ئەوەیە نەیكات چونكە دانەوەی قەرز لە پێشترە تاوەكو حەجكردن ، و ئەگەر توانای دانەوەی نەبێت یان دوای بخات ئەوە نابێ بیكات .
وەڵامى بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ١,٧٥٠ بەش: حەج و عومرە