حوکمی ئەنجامدانی سەعی سوننەت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەنجامدانی سەعی سوننەت
پرسیار:

ئایا دروستە سەعى سوننەت ئەنجام بدرێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نەخێر سەعى سوننەت وزیادە دروست نییە

نەخێر سەعى سوننەت وزیادە دروست نییە، چونكە سەعى لە حەج و عومرەدا شەرعێنراوە لەبەر ئایەتى: (إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْراً فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ) (البقرة:158). واتە: بێگومان سەفا و مەڕوە ـ كە دوو كێوى بچوكن نزیك كەعبە لە دیوى ڕۆژهەلآتەوە ـ لە دروشمە دیارەكانى ئاینى خواى پەروەردگارن كە خواى پەروەردگار داواى لە بەندەكانى كردوە عیبادەت بكەن بە هاتوچۆكردن لە نێوانیاندا . جا هەر كەس ڕۆیشت بۆ كەعبە بە مەبەستى حەجكردن یان عومرەكردن ، ئەوا هیچ تاوانى ناگات كە هاتوچۆى لەنێوان ئەو دوو كێوە بكات ، بەڵكو ئەوەى لەسەر پێویستە ، وە هەر كەس عیبادەتەكان خۆبەخشانە ئەنجام بدات ، بە ئیخڵاصى بۆ خواى بێت ، ئەوا بێگومان خواى بەرز و بڵند و باڵادەست شوكرانە بژێرە لەسەر كارێكى كەم پاداشتێكى زۆر دەبەخشێ، زانایە بەكردەوەى بەندەكانى و بەفیڕۆیان نادات ، و تۆسقاڵە گەردیلەیەك بەكەم نازانێ و ستەم لەكەس ناكات .

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٤ بەش: حەج و عومرە