ئایا دروستە تەماشای كەعبە بكرێت لەكاتی تەوافدا؟  : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە تەماشای كەعبە بكرێت لەكاتی تەوافدا؟  
پرسیار:

ئایا دروستە تەماشای كەعبە بكرێت لەكاتی تەوافدا؟  

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، وبعد:
سەبارەت بە فەزڵی سەیركردنی كەعبە هیچ فەرموودەیەك صەحیح نییە، تەنها بە تەماشاكردنی كەعبە مرۆڤ لەسەری پاداشت وەرناگرێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ سەیركردندا بۆ كەعبە كەسەكە بیربكاتەوە لەوەی كە خوا چەند بە گەورە ڕایگرتووە و ڕێزی لێناوە و دڵ و دەروونی مرۆڤەكانی پێوە پەیوەست كردووە و وای كردووە لەسەرتاسەری زەویەوە خەڵكی سەفەری بۆ بكەن، ئەوا كارێكی باش و ڕێگەپێدراوە و هیچی تێدا نییە، ئیتر ئەم كارە لەكاتی تەوافدا بێت یان جگە لە تەواف.
پێشەوا تیرمیزی فەرموودەیەك دەهێنێت بە ژمارە (2032) و بە حەسەنی دەزانێت لە نافعی مەولای ابن عومەرەوە كە دەڵێت: 

 " نَظَرَ ابْنُ عُمَرَ يَوْمًا إِلَى البَيْتِ أَوْ إِلَى الكَعْبَةِ فَقَالَ: مَا أَعْظَمَكِ وَأَعْظَمَ حُرْمَتَكِ، وَالمُؤْمِنُ أَعْظَمُ حُرْمَةً عِنْدَ اللَّهِ مِنْكِ " وصححه الألباني في " صحيح الترمذي " . واتە: جارێكیان ابن عومەر تەماشای كەعبەی كرد و وتی: ئای چەند گەورەیت و ڕێز و حورمەتت گەورەیە، بەڵام باوەڕدار لای خوا لە تۆ ڕێزدارترە.
شێخ ابن عثيمين بەڕەحمەت بێت دەڵێت:
" خودی سەیركردنی كەعبە عیبادەت نییە، بەڵام ئەگەر كەسێك سەیری بكات بەو مەبەستەی كە تێڕامان بكات لەوەی كە خوای گەورە چەند ڕێزی لەم كەعبەیە ناوە بەشێوەیەك كە فەرزی كردووە لەسەر بەندەكان حەجی بكەن و بێن بۆ لای و بەمەش باوەڕی پێی زیاد بكات ئەوا كارێكی شەرعیە و داواكراوە لەم بارەیەوە. "مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (24/ 18) .

سەردان: ٧٠ بەش: حەج و عومرە