حاجیەك كەوتە نێو هەندێك هەڵەوە لە میانەى ئەنجامدانى حەجەكەى و هیچی پێ نەبوو بۆ كەفارەت دان و هاتەوە بۆ شارەكەى خۆیشی، جا ئایا ئەوەى لەسەرى واجبە دروستە لەشارەكەى خۆیشی بیكات یان هەردەبێت لە مەككە بێت؟ وە ئەگەر دەبێت هەر لە مەككە بێت دروستە بە وەكالەت واتە یەكێكى تر لەبری ئەمدا بیكات؟
دەبێت بزانرێت ئەو هەڵەیە چییە كە كردوویەتى: ئەگەر واجبێكى نەكردووە ئەوا دەبێت فیدیە بدات و لەمەككەش سەری ببڕێت چونكە پەیوەستە بە حەجەكەوە و لە جگە لە مەككە نابێت.
وە ئەگەریش حەرامكراوێكى ئەنجام دابێت ئەوا یەكێك لەم سێ كارەى بۆ دروستە: یان خواردن دانى شەش هەژار لە مەككە یان لەو شوێنەى كە حەرامكراوەكەى كردووە. وە یاخود سێ رۆژ بەرۆژو بوون ولەم حاڵەتەدا لەمەككە بێت یان جگە لەو هەر دروستە.
مەگەر ئەو حەرامكراوە جیماع بێت لە پێش لەئیحرام دەرچوونى یەكەم لە حەج، ئەوا واجبە وشترێك سەرببڕێت لەو شوێنەى كە حەرامكراوەكەى كردووە لە مەككە و بەسەر هەژارانى ئەوێدا دابەشی بكــات، یان سزاى ڕاوكردنە كە ئاژەڵێكە هاوشێوەى نێچیرەكە یان خواردن دان یان بەرۆژو بوون لەهەر شوێنێك، بەڵام ئەگەر خواردن دان یان ئاژەڵ سەربڕین بێت ئەوا خواى گەورە فەرموویەتى: ( هَدْياً بَالِغَ الْكَعْبَةِ ) (المائدة: 95). واتە: بیدات بەهەژارانى حەرەمى مەككە. بۆیە هەردەبێت لە حەرەم بێت و بۆى هەیە بە وەكالەتیش بیكات چونكە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ عەلی كردە بریكارى خۆى لەسەربڕینى ئەو ئاژەڵانەى كە مابونەوە لە هەدیەكە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
