ئەگەر كەسێكى متمتع گەڕایەوە بۆ شارەكەى خۆى و پاشان سەرلەنوێ سەفەرێكى ترى كرد بـۆ حەج ئایا بە (مفـرد) دەژمێردرێت؟
، ئەوەش لەبەر ئەو پچڕانەى كەلەنێوان عومرە وحەجەكەدا كردى بەگەڕانەوەى بۆ شارى خۆى، وە سەفەركردنەكەى بۆ حەج بەسەربەخۆیی دەبێتە إفـراد، و ئەو كاتە هەدى لەسەر واجب نابێت، بەڵام ئەگەر وەكو فێڵێك بیكات بۆ ئەوەى هەدى لەسەر لاچێت ئەوا لەسەرى لاناچێت، چونكە فێڵ كردن بۆ كەوتنى واجبێك هەڵى ناوەشێنێتەوە، وەكو چۆن فێڵ كردن لە ئیحرامدا ئەوە ناگەیەنێت كەلە ئیحرام دەرچووە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
