دەمەوێت بزانم ئەگەر كەسێك ئافرەت یان بەساڵاچوویەكی لەگەڵدا بوو، ئایا بۆی هەیە تەواف و سەعی بە هێواشی بكات و هەروەلە نەكات؟
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، وبعد:
سوننەت وایە لەسێ تەوافی سەرەتادا كەمێك بەخێرایی بیكات و بە هەروەلەش لەكاتی سەعیدا لەنێوان گڵۆپە سەوزەكاندا بیكات، ئەم كارە سوننەتە بۆ پیاو نەوەك ئافرەت. بەڵام ئەگەر كەسێك هاوەڵی ئافرەت یان پیرێك بوو ئەگەر بەپەلە لەپێشیانەوە بڕوات و ترسی ئەوەی هەبێت كە لێی ون بن و تووشی زیانێك بێن ئەوا لەگەڵیاندا بەهێواشی ڕێدەكات نەوەك هەروەلە.
(هەروەلە: جۆرێکە لە ڕاکردن -بەڵام بە شێوەیەکی مامناوەند نە ڕێکردن و نە ڕاکردنی خێرایە-)