حوكمى داپۆشینى دەموچاو بە نیقاب لە حەجدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى داپۆشینى دەموچاو بە نیقاب لە حەجدا
پرسیار:

حوكمى داپۆشینى دەموچاو بە نیقاب چییە لە حەجدا، چونكە من پێشتر فەرموودەیەكم خوێندبوەوە كە ماناكەى وەهابوو( ئافرەتى موحریم نیقاب و دەستكێش ناپۆشێت) وە وتەیەكى ترى عائیشەم رەزاى خواى لێ بێت خوێندبوەوە كە لەحەجدا بوون و وتى: ( ئێمە ئەگەر پیاوانمان لێ نزیك بكەوتنایەوە وهاوشانمان بوونایە ئەوا دەموچاومان دادەپۆشی و ئەگەر ئێمەش پێشیان بكەوتینایە ئەوا دەموچاومان دەردەخست) جا ئایا چۆن لەم دوو قسەیە تێ بگەین؟

وتەى ڕاست لەم بابەتەدا ئەوەیە كە فەرموودەكەى لەسەرە وبریتیە لە نەهى كردن لە ئافرەت لە پۆشینى نیقاب لەكاتى ئیحرامدا، جابۆیە ئافرەتى موحریم نەهى لێ كراوە نیقاب بكات بەڕەهایی ئیتر پیاوانى بێگانە بەلایدا تێپەڕبن یان نا، بۆیە نیقاب پۆشین بۆ ئافرەتى موحریم حەرامە ئیتر لە حەج بێ یان لە عومرە.(نیقاب یان رووبەند بریتیە لە داپۆشینى دەموچاو بەڵام بۆ هەرچاوێك كونێكى تێدایە).
هەروەها قسەكەى عائیشەش دژ وپێچەوانەى ئەو نەهیە نییە كەلە فەرموودەكەدا هاتووە، چونكە قسەكەى عائیشە ئەوەى تێدا نییە كە ئافرەتان نیقابیان پۆشیــوە، بەڵكو دەموچاویان داپۆشیوە بەبێ نیقاب، و ئەمەش كارێكە هەردەبێت ئەنجام بدرێت ئەگەر پیاوان بەلاى ئافرەتاندا تێپەڕبن دەموچاویان دادەپۆشن، چونكە پۆشینى دەموچاو لە پیاوى بێگانە واجبە، بۆیە دەڵێین نیقاب پۆشین بۆ ئافرەتى موحریم حەرامە بەڕەهایی، بەڵام سەبارەت بە دەموچاو پۆشین ئەوا باشتر وایە دەموچاوى بەدەرەوە بێت مەگەر لە حاڵەتێكدا كە پیاوان بەنزیكیدا تێپەڕبن ئەوا دەبێت دایبپۆشێت بەبێ نیقاب.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٦ بەش: حەج و عومرە