كەسانێك رێگەى موزدەلیفەیان وون كرد و كاتێك دۆزیانەوە وەستان و نوێژى مەغریب و عیشایان لەیەك كاتدا كرد بەشەو پاشان چوونە ناو موزدەلیفەوە لەبانگى بەیانیدا ولەوێ نوێژەكەیان كرد، جا ئایا هیچیان لەسەرە؟
ئەوانە هیچیان لەسەر نییە، چونكە لەگەڵ كاتى بانگى بەیانیدا گەیشتنە بە موزدەلیفە و بەتاریكى نوێژى بەیانیان كردووە
ئەوانە هیچیان لەسەر نییە، چونكە لەگەڵ كاتى بانگى بەیانیدا گەیشتنە بە موزدەلیفە و بەتاریكى نوێژى بەیانیان كردووە، وە سابتیش بووە لە پێغەمبەرى خواوە ـ ﷺ ـ كە فەرموویەتى: (( من شهد صلاتنا هذه ، ووقف معنا حتى ندفع، وقد وقف قبل ذلك بعرفة ليلاً أو نهاراً فقد تم حجة وقضى تفثه))(1) واتە: هەركەس ئامادەى ئەم نوێژەمان بێت و لەگەڵماندا بوەستێت هەتا دەردەچین و پێش ئەوەش لە عەرەفە وەستابێت بەشەو یان بەرۆژ ئەوا حەجەكەى تەواوە و ئەوەى لەسەریەتى ئەنجامى داوە.
بەڵام ئەو كەسانە هەڵەیان كردووە كە نوێژیان دواخستووە بۆ دواى نیوەى شەو، لەبەر ئەوەى نوێژى عیشا هەتا نیوەى شەوە وەكو سابت بووە لە صەحیحى موسلیمدا لە فەرموودەى عبدالله ى كوڕى عەمرى كوڕى عاصدا ئەویش لە پێغەمبەرى خواوە ـ ﷺ ـ .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
(1) أخرجه البخاري: كتاب الأذان / باب وجوب القراءة للإمام والمأموم.(757) ومسلم : كتاب الصلاة/ باب وجوب قراءة الفاتحة في كل ركعة (397).
