حوکمی ئافرەتى موحریم ئەو جلوبەرگە بگۆڕێـت كە ئیحرامى تێدا بەستووە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئافرەتى موحریم ئەو جلوبەرگە بگۆڕێـت كە ئیحرامى تێدا بەستووە
پرسیار:

ئایا دروستە بۆ ئافرەتى موحریم ئەو جلوبەرگە بگۆڕێـت كە ئیحرامى تێدا بەستووە؟ وە ئایا ئیحرام جلوبەرگێكى تایبەتى بۆ هەیە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بەڵێ دروستە بیگۆڕێت بۆ جلوبەرگێكى تر، ئیتر بۆ پێویستى بێت یان نا، بەومەرجەى جلوبەرگەكەى تر كەلوپەلى ڕازاوەو سەرنج ڕاكێش وسفور نەبێت بەرانبەر پیاوان، ئەگەر بەو شێوەیە بوو ئەوا دروستە ئەگەر ویستى جلوبەرگەكەى بگۆڕێت بۆ یەكێكى تر و ئاساییە.

وە سەبارەت بە ئافرەت هیچ جلوبەرگێكى تایبەتى بۆ نییە كە بیپۆشێت بۆ ئیحرام و هەرچی بوێت بۆى هەیە بیپۆشێت تەنها نیقاب ودەستكێش نەبێت.
بەڵام پیاوان جلوبەرگێكى تایبەتیان بۆ هەیە بۆ ئیحرام كەبریتیە لە دووپارچە ى سەرو خوار وقەمیص وشەرواڵ وعەمامە و خوف و ئەو جلەى كە كلآوەكەى لەخۆیەتى وپێى دەوترێت (برانس) دروست نییە لەبەریان بكات.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٨٢٧ بەش: حەج و عومرە