حوكمی کەسێک تەنها تەواف بکات و سەعی نەکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی کەسێک تەنها تەواف بکات و سەعی نەکات
پرسیار:

كەسێك تەوافی كردو سەعى نەكردبوو پاشان دەرچوو، دواى ئەوە پێى ڕاگەیەنرا كە سەعى نەكردووە، ئایا تەنها سەعى لەسەرە ئەو كاتە یان دەبێت تەوافیش دووبارە بكاتەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر مرۆڤ تەوافی كرد و باوەڕى وابوو كە سەعى لەسەر نییە و پاشان دوایی پێى وترا كە سەعى لەسەرە ئەوا تەنها سەعى دەكات ئەو كاتە و پێویست ناكات تەواف دووبارە بكاتەوە

ئەگەر مرۆڤ تەوافی كرد و باوەڕى وابوو كە سەعى لەسەر نییە و پاشان دوایی پێى وترا كە سەعى لەسەرە ئەوا تەنها سەعى دەكات ئەو كاتە و پێویست ناكات تەواف دووبارە بكاتەوە، ئەوەش لەبەر ئەوەى مەرج نییە تەواف و سەعى بەدواى یەكدا ئەنجام بدرێن.
تەنانەت ئەگەر واى دابنێین كە كەسێك بەئەنقەست سەعى لەدواى تەوافەوە كرد ئەوا هیچی لەسەر نییە ئاساییە، بەڵام باشتر وایە سەعى لەدواى تەوافەوە بكات. 

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٣ بەش: حەج و عومرە