حوكمى كەسێك كە میقات تێ بپەڕێنێت و نیەتى عومرەیشی هەیە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى كەسێك كە میقات تێ بپەڕێنێت و نیەتى عومرەیشی هەیە
پرسیار:

حوكمى كەسێك چییە كە میقات تێ بپەڕێنێت و نیەتى عومرەیشی هەبێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

واجب ئەوەیە لەسەر ئەو كەسەى نیەتى حەج یان عومرەى هەیە میقات تێ نەپەڕێنێت هەتا ئیحرام نەپۆشێت

واجب ئەوەیە لەسەر ئەو كەسەى نیەتى حەج یان عومرەى هەیە میقات تێ نەپەڕێنێت هەتا ئیحرام نەپۆشێت، چونكە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  فەرموویەتى: ((يهل أهل المدينة من ذي الحليفة.))(1) واتە: خەڵكى مەدینە لە میقاتى ذي الحليفة دەنگ بەرز دەكەنەوە بە تەلبیە وتن. جا وشەى: (یهل) خەبەرە بە ماناى ئەمر، بۆیە واجبە لەسەر ئەو كەسەى كە نیەتى حەج یان عومرەى هەیەكە گەیشتە میقات تەلبیە بكات و تێی نەپەڕێنێت، و ئەگەریش تێی پەڕاند ئەوا واجب دەبێت لەسەرى كە بگەڕێتەوە و لەوێدا ئیحرام بكات و ئەگەریش گەڕایەوە وئیحرامى بەست ئەوا فیدیەى لەسەر نییە، بەڵام ئەگەر نەگەڕایەوە وهەرلەو شوێنەى خۆیدا ئیحرامى بەست ئەوا فیدیەى لەسەرە لاى ئەهلى عیلم كە دەبێت سەری ببڕێت و بەسەر هەژارانى مەككەدا دابەشی بكات.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

 

(1) أخرجه البخاري: كتاب الحج/ باب ميقات أهل المدينة (1525).

سەردان: ٧٤٥ بەش: حەج و عومرە