حوكمی کەسێک نەتوانێت ئیحرام ببەستێت بەهۆی کەمئەندامی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی کەسێک نەتوانێت ئیحرام ببەستێت بەهۆی کەمئەندامی
پرسیار: كەسێكى كەمئەندام ناتوانێت جلوبەرگى ئیحرام بپۆشێت ئایا چی بـكـات؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر كەسێك نەیتوانى ئیحرام بپۆشێت ئەوا بەگوێرەى توانا جلوبەرگى تر لەبەردەكـات، وە لاى ئەهلى عیلمیش ئەوەى كەلەسەریەتى ئەوەیە كە یان ئەوەتا لە مەككە شەكێك سەرببڕێت و بەسەر هەژارانى ئەوێدا دابەشی بكـات یاخود نانى شەش هەژار بدات وبەهەر هەژارێك نیو صاع، یان سێ رۆژ بەرۆژوبوون، ئەمەش وتەى ئەهلى عیلمە وەكو قیاسێك لەتاشینى مووى سەردا

ئەگەر كەسێك نەیتوانى ئیحرام بپۆشێت ئەوا بەگوێرەى توانا جلوبەرگى تر لەبەردەكـات، وە لاى ئەهلى عیلمیش ئەوەى كەلەسەریەتى ئەوەیە كە یان ئەوەتا لە مەككە شەكێك سەرببڕێت و بەسەر هەژارانى ئەوێدا دابەشی بكـات یاخود نانى شەش هەژار بدات وبەهەر هەژارێك نیو صاع، یان سێ رۆژ بەرۆژوبوون، ئەمەش وتەى ئەهلى عیلمە وەكو قیاسێك لەتاشینى مووى سەردا كە خواى گەورە فەرموویەتى: ( فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضاً أَوْ بِهِ أَذىً مِنْ رَأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ) (البقرة: 196) . واتە: وە هەركامتان نەخۆش بوو ، یان ئازارێك لە سەریدا هەبوو و پێویستى كرد سەرى بتاشێ ـ لە ئیحرامیشدا بوو ـ و سەرى تاشى ، ئەوا فیدیەى لەسەرە : كە ئەبێت سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بێت ، یان سەدەقە بدات بە شەش لە هەژاران بۆ هەر هەژارێك نیو صاع خواردن ـ كە دوو گوێل دەكات ، چونكە هەر صاعێك چوار گوێلە ـ ، یان شەكێك سەرببڕێ بۆ هەژارانى حەرەم.
وە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  رۆژو و صەدەقەى ڕوون كردۆتەوە بەوەى كە باسمان كرد.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١,٠٥١ بەش: حەج و عومرە