حەج كردن بە پارەیەك كە سووى چوبێتە سەر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حەج كردن بە پارەیەك كە سووى چوبێتە سەر
پرسیار:

سلاوی خوای په روردگارتان له سه ر بیت، خوا ی گه وره جه زای خیرتان باته وه، پرسیار: من لە ئێران دەژیم ئەمەوێت بڕۆم بۆ حەج بەڵام لە ئێران پارە دەخەیتە بانك و دواى هەشت ساڵ ناوت دێتەوە ئەم هەشت ساڵە سئەم پارەیە سوود دەچێتە سەرى چۆن ؟ به م جوره یه که، جاری ئه وه ل،1000000 ده سینیت، (له ئه صل دا ده بی 1500000بسینیت) ئه م هه شت ساله سوو دی (500000) ده چیته سه ری له و کا ته ش دا ده روی بو حه ج 250000 دووبارە لێت دەسێنێت فتواى مامۆستایانى ئەهلى سوننەت و جەماعەت سەبارەت بە دروست بوون یان نادروست بوونى ئەم حەجەوە چۆنە بۆ ئەوەى لەگەڵ سوودایە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته
ڕیبا كارێكى حەرامە و تاوانێكى گەورەیە پێویستە لەسەرمان خۆمانى لێ بەدووربگرین وە پێویستە لەكاربەدەستانى وڵاتانى موسڵمانیش كار بەڕیبا نەكەن و لە خوا بترسن، ئەمەش لە پرسیارەكەدا هاتووە ڕیبا زوڵمێكى ئاشكرایە لە شەرعى خوادا بەڵام لەبەر ئەوەى هیچ ڕێگە چارەیەك نییە لهگهڵ كاربەدەستاندا تەنها ئەوە دەمێنێ موسڵمان سودەكەى دەكەوێتە سەر پارەكەى بیدات بە حەقى عام وەكو مزگەوت و خەستەخانە و قوتابخانە یان بیدات بە هەژار و نەداران بۆ ئەوەى خۆى دەرباز بكات لەو حەرامە و إن شاء الله ئەم تاوانى لەسەر نامێنێت.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٤٩٤ بەش: حەج و عومرە