حوکمی یەك تەواف و یەك سەعى بەسە بۆ كەسێك كە حەجى قارن بكات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی یەك تەواف و یەك سەعى بەسە بۆ كەسێك كە حەجى قارن بكات
پرسیار:

ئایا یەك تەواف و یەك سەعى بەسە بۆ كەسێك كە حەجى قارن بكات؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر كەسێك حەجى قارن بكات ئەوا تەواف و سەعى حەجى بەسە لەبرى حەج و عومرە پێكەوە

ئەگەر كەسێك حەجى قارن بكات ئەوا تەواف و سەعى حەجى بەسە لەبرى حەج و عومرە پێكەوە، بەو شێوەیە تەوافی قدوم دەبێتە سوننەت، جا ئەگەر بیەوێ دەتوانێ سەعى پێش دەخات لە دواى تەوافی قدومەوە وەكو پێغەمبەرى خوا ـ ـ  واى كردووە، وە ئەگەریش بیەوێ دواى دەخات بۆ رۆژى جەژن و لەدواى تەوافی ئیفازە، بەڵام پێش خستنەكەى باشترە لەبەر كردارى پێغەمبەرى خوا ـ ـ  كە واى كردووە، جا كە رۆژى جەژن هات ئەوا تەنها تەوافی ئیفازە دەكــات. وە سەعى ناكات چونكە پێشتر سەعى كردووە، وە بەڵگەش لەسەر ئەوەى كە یەك تەواف وسەعى بەسن بۆ حەج و عومرە، فەرموودەى پێغەمبەرى خوایە ـ ـ  كە بە عائیشەى فەرموو كە ئەو كات عائیشە حەجى قارنى دەكرد: (( طوافك بالبيت وبالصفا والمروة يسعكِ لحجكِ وعمرتك))(1) واتە: تەواف و سەعیەكەت لە صەفا ومەروە بەسە بۆ حەج و عومرەكەتیش. دەبینى لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەرى خوا ـ ـ  ئەوەى ڕوون كردۆتەوە كە تەواف وسەعى قارن بەسە بۆ حەج و عومرە پێــكەوە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  


(1) أخرجه أبو داود: كتاب المناسك/ باب طواف القارن (1897).

سەردان: ١٢ بەش: حەج و عومرە