حوكمى كەسێك چییە كە شەو لە مینا مایەوە هەتا كاتژمێر دوازدەى شەو و پاشان چووە ناو مەككە و نەگەڕایەوە هەتا دەرچوونى فەجــر؟
ئەگەر كاتژمێر دوازدەى شەو لەمینا بریتی بێت لە نیوەى شەو ئەوا ئاساییە وهیچی تێدا نییە كە لێى دەربچێت لەدواى ئەو كاتەوە، ئەگەرچی باشتر وایە شەو و رۆژ لە مینا بمێنێتەوە، وە ئەگەریش كاتژمێر دوازدەى شەو بریتی بێت لە پێش نیوەى شەو ئەوا دەرناچێت، چونكە شەومانەوە لە مینا مەرجە بەوەى كە دەبێت زۆربەى شەوەكە لەوێ بێت وەكو زانایان باسیان كردووە – رحمهم الله تعالى.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
