حوکمی حەج کردن بەبێ مەحرەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی حەج کردن بەبێ مەحرەم
پرسیار:

ئەگەر ئافرەتێك بەبێ مەحرەم حەج بكات ئایا حەجەكەى دروستە؟ وە ئایا منداڵێك كە شتەكان بتوانێت لێك جیابكاتەوە بە مەحرەم دادەنرێت؟ وە چی مەرجە لە مەحرەمدا؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

حەجەكەى دروستە، بەڵام كارەكەى و سەفەرەكەى بەبێ مەحرەم حەرامە، وسەرپێچیە بۆ پێغەمبەرى خوا ـ ـ  كە فەرموویەتى: (( لا تسافر امرأة إلا مع ذي محرم)) واتە: ئافرەت با سەفەر نەكات مەگەر لەگەڵ مەحرەمێكدا نەبێت.

حەجەكەى دروستە، بەڵام كارەكەى و سەفەرەكەى بەبێ مەحرەم حەرامە، وسەرپێچیە بۆ پێغەمبەرى خوا ـ ـ  كە فەرموویەتى: (( لا تسافر امرأة إلا مع ذي محرم))(1) واتە: ئافرەت با سەفەر نەكات مەگەر لەگەڵ مەحرەمێكدا نەبێت.
وە منداڵیش ئەگەر باڵغ نەبووبێت بە مەحرەم دانانرێت، چونكە ئەو منداڵە خۆى پێویستى بە سەرپەرشتى وچاودێرى هەیە و هەركەسێكیش وەها بێت ئەوا نابێتە چاودێر و سەرپەرشت بەسەر یەكێكى ترەوە.

وە ئەوەى مەرجە لە مەحرەمدا ئەوەیە كە موسڵمان بێ و نێر بێ و باڵغ و ژیـریش بێت جا ئەگەر بەم شێوەیە نەبوو ئەوا بە مەحرەم ناژمێررێت.
وە لێرەدا شتێك هەیە كە بەداخەوەین بۆى ئەویش: گوێنەدانى هەندێ ئافرەت بەسەفەركردن بە فڕۆكە بەبێ مەحرەم، ئەوان لەم شتەدا كەمتەرخەمى دەكەن و گوێ نادەن دەبینى ئافرەتى وەها هەیە خۆى بەتەنها گەشت دەكات بە فڕۆكە و بەبێ مەحرەم، وە بیانوەكەشیان ئەوەیە كە دەڵێن: مەحرەمێكى لەو فرۆكەخانەیەى كەلێى بەرزبۆتەوە تا ئەوێ لەگەڵى هاتووە و ئامادەى كردووە هەتا چۆتە ناو فرۆكەكە و مەحرەمێكى تریشى لەو فرۆكەخانەیەى كە لێى دەنیشێتەوە چاوەڕێى دەكات كەوابوو ئافرەتەكە لەنێو فرۆكەیەكى دڵنیا و بێ مەترسیدایە.
جا ئەم بیانووە لە ڕاستیدا لاوازە، چونكە ئەو مەحرەمەى كەتا فرۆكەخانە لەگەڵى هاتبوو وەئامادەى كرد خۆ نەهاتە نێو فرۆكەكەوە بەڵكو تەنها ئافرەتەكەى ناردە نێو هۆڵى چاوەڕوانى بەس.
جا لەوانەیە ئەو فرۆكەیە دوابكەوێت بۆ فڕین و ئەو ئافرەتە هەربەو شێوەیە بەتەنها وبێ سەرپەرشت بمێنێتەوە.
وە یان پێدەچێت ئەم فرۆكەیە نەتوانێت ونەكرێت لەو فرۆكەخانەیەى كە چاوەڕوان دەكرێت لێى بنیشێتەوە بەهۆى هۆكارێكەوە لە شوێنێكى تر بنیشێتەوە و ئەو كاتە دیسان ئەو ئافرەتە بەتەنها و بێ سەرپەرشت دەمێنێتەوە.
وە یان ئەو فرۆكەیە لە فرۆكەخانەى مەبەست بنیشێتەوە بەڵام مەحرەمەكە لەوكاتەدا نەتوانێت ئامادەبێت بۆ پێشوازى ئەم ئافرەتە بەهۆى عوزرێكەوە وەكو نەخۆشی یان خەوتن یان ڕووداوى هاتوچۆ یان شتى تر.
وە ئەگەریش هەموو ئەم رێگریانە نەبێت و فرۆكەكە لەكاتى دیارى كراوى خۆیشیدا بگات و مەحرەمەكەش لە فرۆكەخانە چاوەڕێی بكات، بەڵام دەكرێت ئەو ئافرەتە لەناو فرۆكەكە پیاوێك لەتەنیشتى دانیشێت كەلە خوا نەترسێت و بەزەیی وشەرم لە بەندەكانى خوایش نەكات و بچێتە دڵى ئافرەتەكەوە وئافرەتەكەش بچێتە دڵى ئەمەوە وبەهۆیەوە فیتنە وحەرام ڕووبدات وەكو زانراوە.
بۆیە واجبە لەسەر ئافرەت كە لەخوا بترسێت و بەبێ مەحرەم سەفەر نەكات، وە هەروەها لەسەر خاوەنى ئافرەتانیش ئەوانەى كە خوا كردوونى بە سەرپەرشت بەسەر ئافرەتانەوە پێویستە لە خوا بترسن و كەمتەرخەمى نەكەن لە مەحرەمەكانى خۆیان و غیرەت و دینیان نەهێڵن بچێت، چونكە مرۆڤ بەرپرسە لە خاوخێزانى خۆى و خواى گەورە ئەوانى وەكو ڕاسپاردەیەك لاى ئەو داناوە.

وە فەرموویەتى: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ لا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ) (التحريم:6). واتە: ئەی ئەوانەی كە باوەڕتان بە خواى پەروەدگار و پەیامبەرەكەی هێناوە و بەڕاستتان زانیوون ، و كردەوەتان بە شەرعەكەی كردووە . خۆتان بپارێزن بە ئەنجامدانی ئەوەی كە خوا فەرمانی پێكردوون و بە وازهێنان لەوەشی كە یاساغی لێكردوون ، وە ماڵ و مناڵتان بپارێزن بەوەی كە خۆتانی پێدەپارێزن لە ئاگرێك كە سووتەمەنیەكەی مرۆڤ و بەردە ، و كۆمەڵە فریشتەیەكی بەهێزی بێ بەزەیى و توند لە مامەڵەكردنیان سزای خەڵكەكەى دەدەن ، و بێ فەرمانی خواى پەروەردگار ناكەن ، وە فەرمانی چیشیان پێبكرێت دەستبەجێ جێبەجێی دەكەن .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

 

(1)  أخرجه البخاري: كتاب جزاء الصيد/ باب حج النساء (1862). ومسلم : كتاب الحج/ باب سفر المرأة مع محرم إلى الحج وغيره (1341).

سەردان: ١,٥٠٠ بەش: حەج و عومرە