حوکمی عومڕە کردن بۆ کەسێک و دوعا کردن بۆ خۆت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی عومڕە کردن بۆ کەسێک و دوعا کردن بۆ خۆت
پرسیار: ئەگەر كوڕێك بۆ باوكى عومرە بكات ئایا دروستە بۆى دوعا بۆ خۆى بـكـات؟

بەڵێ دروستە بۆى لەم عومرەیەدا دوعا بۆ خۆى وباوكى و موسڵمانانیش بكات، چونكە ئەوەى مەبەستە ئەوەیە كە كارەكانى عومرە بەجێ بهێنرێت بۆ ئەو كەسەى عومرەكەى بۆ دەكرێت. 
هەروەها بابەتى دوعا نە پایەیە و نە مەرجە لە عومرەدا بۆیە دروستە دوعا بۆ خۆى  و ئەو كەسەی عومرەكەى بۆ دەكات بكات و بۆ هەموو موسڵمانانیش.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١,٠٤٤ بەش: حەج و عومرە