ئەگەر بەردێك یان دووان لە حەوت بەردهاویشتنەكەى شەیتان رەجم نەیپێكا و رۆژێك یان دووان بەسەریدا رۆیشت ئایا شەیتان رەجمەكە دووبارە دەكاتەوە؟ وە ئەگەر دووبارەكردنەوەى لەسەربوو ئایا ئەوەى دواییش هەر دووبارە دەكاتەوە؟
ئەگەر بەردێك یان دووان لە شەیتان رەجمەكە نەیپێكا ئەوا زانایان دەڵێن ئەگەر كۆتا بەرد هاویشتن بوو ئەوا تەنها ناتەواویەكە تەواو دەكات و لەسەرى نییە هى پێش ئەوە دووبارە بكاتەوە، وە ئەگەریش هی كۆتابەرد هاویشتن نەبوو ئەوا لە هەڵە وناتەواویەكەوە دووبارەى دەكاتەوە واتە خۆی و ئەوەى دواى خۆیشی.

بەڵام ئەوەى ڕاست و دروست بێت بەلاى منەوە ئەوەیە كە تەنها هەڵەكە تەواو دەكات و لەسەرى نییە ئەوەى دواتر دووبارە بكاتەوە، لەبەر ئەوەى تەرتیب بەهۆى نەزانین و بیرچوونەوەوە نامێنێت، وە ئەم كەسە كە بەردى دووهەمى هاویشتووە باوەڕى وانەبووە كە هیچی لەسەر بێت لەوەى پێش خۆى بۆیە لەنێوان نەزانین وبیرچوونەوەدایە، لەو كاتەدا پێى دەڵێین: ئەوەى ناتەواوە وكەمى كردووە لە شەیتان رەجمەكە دووبارە بیهاوێژە وئەوەى دواى ئەوەت لەسەر نییە.
وە پێش كۆتایی هێنان بە وەڵامەكە پێم خۆشە سەرنج بخەمە سەر ئەوەى كە (مرمی) واتە ئەو شوێنەى كە بەردەكانى تێدا كۆدەبنەوە ئەوە مەبەستە نەوەك ئەو ستوونەى كە دانراوە چونكە ئەو ستوونە تەنها بۆ ئاماژەیە، بۆیە ئەگەر بەردەكە كەوتە ناو حەوزەكەوە و نەیدا لە ستوونەكە ئەوا بەردهاویشتنەكەى تەواوە. والله أعلم.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -