ئەگەر حاجى یان عومرەكار هەندێ دوعاى كەمى زانى ئایا بۆى هەیە لەكاتى تەواف و سەعی وكاتى تریشدا دوعا لەسەر كتێب بخوێنێت؟
حاجى یان عومرەكار ئەوەندەى دەیزانێت لە دوعا بەسە، چونكە ئەو دوعایانەى كە دەیانزانێت ماناكەیان دەزانێت، و پێى داوا لە خوا دەكات، چونكە ئەگەر كتێب یان نامیلكەیەكى بەدەستەوە بێت و هەربیخوێنێتەوە و نەزانێت چی دەڵێت ئەوا سوودى نییە بۆى.
حاجى یان عومرەكار ئەوەندەى دەیزانێت لە دوعا بەسە، چونكە ئەو دوعایانەى كە دەیانزانێت ماناكەیان دەزانێت، و پێى داوا لە خوا دەكات، چونكە ئەگەر كتێب یان نامیلكەیەكى بەدەستەوە بێت و هەربیخوێنێتەوە و نەزانێت چی دەڵێت ئەوا سوودى نییە بۆى، چونكە زۆرێك لەخەڵكى دوعا لەسەر ئەو نامیلكانە دەكەن و نازاننن ماناكەى چییە و تەنها دەیخوێننەوە، وە ئەو نامیلكانەى كە بۆ هەر فەڕەیەك دوعایەكى تایبەتى تێدایە ئەوا بیدعەیە، كە دروست نییە بۆ موسڵمان بەكاریان بهێنێت، چونكە گومڕاییە، و پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ دوعاى بۆ هەر فەڕەیەك دیارى نەكردووە بۆ ئوممەتەكەى وبەڵكو فەرمووى: ((إنما جعل الطواف بالبيت، وبالصفا و المروة، ورمي الجمار لإقامة ذكر الله))(1) واتە: لەڕاستیدا تەوافی كەعبە و سەعى صەفا ومەروە و شەیتان رەجم هەموو لەپێناو زیكرى خوادا شەرعێنراوە ودانراوە.
جا مادام وایە واجبە مرۆڤى موسڵمان بەئاگا و وریا بێت لەم نامیلكانە و خۆى چی دەوێت داوا لە خوا بكات و ئەوەى دەیزانێت و دەتوانێت لەزیكر و دوعا بیڵێت ئەوە باشترە بۆى لەم نامیلكانە كە ماناكەى نازانێت و تەنانەت لەفز و خوێندنەوەكەشى نازانێت چ جاى ماناكەى.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
(1) أخرجه أبو داود، كتاب المناسك، باب في الرمل. والترمذي، أبواب الحج باب ما جاء كيف ترمى الجمار. الإمام أحمد في المسند 6/64.