حوكمی سەرتاشین لەدوای عومرە بۆ كەسێك كە كەچەڵ بێ و سەری موی پێوە نەبێ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی سەرتاشین لەدوای عومرە بۆ كەسێك كە كەچەڵ بێ و سەری موی پێوە نەبێ
پرسیار:

وەك دەزانین یەكێك لە واجباتی عومرە سەرتاشینە ئیتر بە سفر كردن بێ یان كورت كردنەوە

 ئەی ئایە كەسی كەچەڵ كە سەری مووی پێوە نییە، چی بكات لە دوای تەواو بوونی عومرەكەی، ئایا دەبێت موس بهێنێت بەسەریدا؟  

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر كەسێك كەچەڵ بوو هیچ مووی پێوە نەبوو ئەوا هیچی لەسەر نییە و موس ناهێنێت بەسەریدا و بەشێوەیەكی ئاسایی بە ئیحرام دەردەچێت. بەڵام ئەگەر كەمێكیش تووك بەسەریەوە بێت ئەوا موس دەهێنێت بەسەریدا و بەو شێوەیە لە ئیحرام دەردەچێت. 


الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، وبعد:
ئەگەر كەسێك كەچەڵ بوو هیچ مووی پێوە نەبوو ئەوا هیچی لەسەر نییە و موس ناهێنێت بەسەریدا و بەشێوەیەكی ئاسایی بە ئیحرام دەردەچێت. بەڵام ئەگەر كەمێكیش تووك بەسەریەوە بێت ئەوا موس دەهێنێت بەسەریدا و بەو شێوەیە لە ئیحرام دەردەچێت. 
پرسیار كراوە لە شێخ ابن عثیمین بەڕەحمەت بێت سەبارەت بەكەسی كەچەڵ كە هیچ موو بەسەریەوە نەبێت چی بكات كاتێك بیەوێت لە ئیحرام دەربچێت وە ئایا موس بهێنێت بەسەریدا؟ 
لەوەڵامدا فەرموویەتی:
هیچی لەسەر نییە و موس ناهێنێت بەسەریدا، هەندێ لە زانایان وتویانە موس بهێنێت بەسەریدا بەڵام ئەم وتەیە ڕاست نییە و هەڵەیە.  "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (23/159) .

سەردان: ٦٥ بەش: حەج و عومرە