بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێغەمبەرى خودا ﷺ فەرمویەتى : (عمرة فی رمضان تعدل حجة)
عومرەیەک لە ڕەمەزاندا له خێر و پاداشت دا به ئەندازەى ئەجرى حەجێکى هەیە لە ئەجردا نەک لە برى حەج بێ ،کەسێ حەجی نەکردبێ بڵێ خۆ والله من ناوم بۆ حەج نایەتەوە و بۆیە ڕەمەزان دەچم عومرەیەک دەکەم و ئەوە حەجەکەم تەواو.
نەخێر ئەوە لە برى حەج ناکەوێ بەڵام ئەجرى حەجێکى هەیە إن شاء الله.
ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە