سیفەتی تەواوەتی حیجابی ئافرەت چۆنە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
سیفەتی تەواوەتی حیجابی ئافرەت چۆنە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سیفەت وشێوازی تەواوەتی باڵاپۆشی ئافرەت ئەوەیە كە هەموو لەشی داپۆشێت بەرامبەر پیاوی نامەحرەم، چونكە ئەوە دوورترو پارێزراوترە لە دروست بوونی خراپەو فیتنە، سەبارەت بە مەحرەمەكانیش ئەوا دەتوانێت ئەو شوێنانە بەدەربخات كە بەدەرەوەن وەكو دەستەكان وپێكان وسەرو دەم وچاوو قاچ وقۆڵیش، چونكە ئەم شوێنانە بەدەرەوەن.
الشیخ محمد بن صالح العثيمین - فتاوی نور علی الدرب

سەردان: ٤,٤٥٣ بەش: ئافرەتان