هاوسەرگیرى لەگەڵ ئافرەتێک کە جلوبەرگى ناشەرعى لەبەر دەکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هاوسەرگیرى لەگەڵ ئافرەتێک کە جلوبەرگى ناشەرعى لەبەر دەکات
پرسیار:

ئایا حوکمی هاوسەرگیری کردن لە گەڵ ئافرەتێک چیە کەوا جلوبەرگى ناشەرعى لەبەر دەکات و داپۆشراو نیە؟ 

 پێویستە لەسەر ئەم ئافرەتە کەوا لەخوا بترسێت ، وە لەوەش بترسێت کە ئافرەتانی تر توشی فیتنە ئەکات بۆ ئەوەی پۆشتە نەبن ، نەبێتە هۆکاری خراپە ، نەچێتە ژێر ئەم هەڕەشەی کەوا پێغەمبەری خوا دەربارەیان ئەفەرموێت : ( من سن في الإسلام سنة سيئة ؛ فعلیه وزرها ووزر من عمل بها إلی يوم القیامة ) . واتا : هەر کەسێک شتێکی خراپ  دابهێنێت لە ئیسلامدا ، ئەوا تاوان بارە ، وەتاوانی ئەوەشی لەسەرە کەوا بەهۆی ئەمەوە توشی ئەم تاوانە ئەبێت تا ڕۆژی دوایی . 
وە پێویستە لەسەر سەرپەرشتیاری ئەم ئافرەتە کەوا ڕێگری لێبکات ، لە چونە دەرەوەی بۆ بازاڕەکان بە پۆشاکی ناشەرعی و ڕوخسار دەرخستن ، ئافرەتیش کاتێک بینی سەر پەرشتیارەکەی کەوا پێداگیرە لەئاستی و بەدەسەڵاتە ملکەچ ئەبێت بۆی ، بەڵام کەوا بینی کەوا سەرپەرشتیارەکەی نەرم و سادە و کەم تەرخەمە لە ئاستیدا ، ئەویش چ شتێک حەزی لێبکات و بیەوێت ئەی کات .

وە بەنسبەت هاوسەرگیری کردن و داواکردنی ئافرەتێکی ئاوا لەم جۆرە ، پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : " تنكح المرأة لأربع لمالها و حسبها و جمالها ودینها ، فاظفر بذات الدین تربت يداك " واتا : ئافرەت بۆ چوار شت خوازبێنی ئەکرێت ، بۆ ماڵەکەی یا بۆ حەسەب و نەسەبەکەی یا بۆ جوانی یەکەی ، یا بۆ دینەکەی ، دەسگرە بە خاوەن کەسێکی دیندارەوە ئەوا سەرفراز ئەبیت .
وە ئەو ئافرەتەی کەوا سافیرەیەو پۆشتە نی یە ، ئەچێتە بازاڕەکان بە سفوری ، گومانی تیانی یە کەوا دینی نەقوصانە ، ئافرەتێکی تر هەڵبژێرە باشتر لەم ئافرەتە .

وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [11]

سەردان: ٣,٣٢٧ بەش: ئافرەتان