بڕینی قژی ئافرەت ئەگەر بەشێوەیەک ببڕێت كە لە قژی پیاوان بچێت، ئەمە حەرامەو لەتاوانە گەورەكانە، چونكە پێغەمبەر(ﷺ) نەفرەتی لەو ئافرەتانە كردووە كە خۆیان دەچوێنن بە پیاوان.
بەڵام ئەگەر بەشێوەیەك بیبڕێ که نەگاتە خۆچواندن بە پیاوان، ئەمەیان زانایان بۆچونیان جیاوازەو سێ بۆچونیان هەیە:
بۆچونی یەكەم: دەڵێن: دروستە.
بۆچونی دووەم: دەڵێن: حەرامە.
بۆچونی سێیەم: دەڵێن: مەكروهە.
ئەوەی كە بڵاو بێت لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد ئەوەیە كە مەكروهە، لە راستیدا نابێت ئێمە هەرچی داب ونەریتێك كە لە جگە لە خۆمانەوە بۆمان هات وەری بگرین، ئیمە پێش سەردەمێكی نزیك دەمان بینی ئافرەتان شانازی یان دەكرد بە قژ درێژی وزۆری قژیان، چییانە ئێستا ئەم كارە دەكەن كە لە ووڵاتانی ترەوە بۆمان هاتووە، وەمن بەرهەڵستی هەموو شتێكی تازە ناكەم، بەڵام بەرهەڵستی هەموو شتێك دەكەم كە كۆمەڵگا بگۆڕێت بۆ داب ونەریتێك كە لە جگە لە موسڵمانانەوە هاتبێت.
وەبەكارهێنانی ئامێرەكانی خۆجوان كردن وەكو سوراو ئاسایی یە و هیچی تێدا نی یە، هەروەها سوركردنی روومەت بەتایبەتی بۆئافرەتێك كە شووی كردبێت (بەڵام ئەگەر زیانی هەبێت ئەوا قەدەغە دەكرێت لەبەر زیانەكەی).
بەڵام ئەو خۆجوان كردنەی كە هەندێك لە ئافرەتان دەیكەن بە برۆهەڵگرتن، ئیتر هەڵكێشانی بێت یاخود باریك كردنەوەی ئەوا حەرامە، چونكە پێغەمبەر(ﷺ) نەفرەتی كردووە لەو ئافرەتانەی كە برۆ هەڵدەگرن، وەلەو ئافرەتانەیش كە بۆیان هەڵدەگرن، هەروەها ددان شاش كردنی ئافرەتان بۆ جوانی حەرامەو نەفرەتی لێ كراوە .
محمد بن صالح العثیمین رحمه الله
(المسائل الميسرة في زينة المرأة المسلمة: ص99).