ئایە دەنگی ئافرەت عەورەتە؟ بۆ زانیاریتان دەنگی ئافرەت دەگۆڕدرێت بەو شێوەیەی کە خۆی ویستی لێی بێت.
دەنگی ئافرەت عەورەت نیە، بەڵام ئافرەت ڕێگری ئەوەی لێ دەکرێت کە دەنگی خۆی ناسک بکاتەوە، چونکە ئەو کاتە ئەوەی نەخۆشی (شەهوەت لە دڵیدا هەبێت تەماحی دەکات، بەو واتایەی کە نابێت لە کاتی قسەکردندا دەنگی نەرم بکاتەوە یاخوود چۆنێتی قسە کردنەکەی نەرم و ناسک بکاتەوە، یاخوود لە کاتی قسە کردندا بە ئاوازەوە بێت و لەو جۆرە شتانە، چونکە ئەو کارەی حەرامە، بەڵام قسە کردنی ئاسایی حەرام نیە و عەورەتیش نیە.
وەڵامى : زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین - ڕەحمەتى خواى لێ بێ -
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [11]