ڕێگەگرتن لە كچ لەوەى هاوسەرگیرى پێك بهێنێت بەتەماحى موچەكەى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕێگەگرتن لە كچ لەوەى هاوسەرگیرى پێك بهێنێت بەتەماحى موچەكەى
پرسیار:

ئایا حوكمى ئەو باوكە چیە كە ببێتە ڕێگر لەوەى كچەكەى شوو بكات بەتەماحى موچەكەى؟

دروست نیە نە بۆ باوك نە بۆ هیچ كەسێكى كچەكە كە ڕێگریان لێ بكەن لەوەى شووبكەن بەهۆى ئەم جۆرە بیانوانەوە، پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى : " إذا جاءكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد عظيم " [سنن الترمذي النكاح (1085)]، واتە: ئەگەر كەسێك هاتە داواى كچتان یان خوشكتان وئێوەش لە دین وڕەوشتى ڕازى بوون ئەوا بیدەنێ, وە ئەگەر ئەو كارە نەكەن ئەوا دەبێتە هۆى دروست بوونى فیتنەو ئاشوبێكى گەورە لەسەر زەیدا.

وە خواى گەورەش دەفەرموێ :  ( وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَنْ يَنْكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْا بَيْنَهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ذَلِكَ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ مِنْكُمْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكُمْ أَزْكَى لَكُمْ وَأَطْهَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) [سورە البقرە:232]. بۆیە ئەركى ئەو كەسەیە كە چارەنووسى كچەكەى بەدەستە بەوەى كە لە سزاى خوا بترسێت وتەقواى خواى هەبێت، و وریابێت لە هۆكارەكانى توڕەبوونى خوا، وە سووربن لەسەر بەشوودانى كچەكانیان بە هاوشان ووێنەى خۆیان، و جوانى وڕازاوەیی وتەماحى دونیا هەڵیان نەخەڵەتێنێ چونكە كاتیەو بەسەردەچێت وسنووردارە.

مجلة البحوث الإسلامية / العدد الثاني والستون
الإصدار: من ذو القعدة إلى صفر لسنة 1421هـ 1422هـ
فتاوى الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن محمد آل الشيخ

سەردان: ١,٥٥٦ بەش: مافەکان