گەورەترین مافی دراوسێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەورەترین مافی دراوسێ
پرسیار:

ئایا گەورەترین و گرنگ ترین ماف لە مافی دراوسێ چیە کە دەبێ ئێمەى موسڵمان بەرامبەر بە دراوسێکانمان جێ بەجێی بکەین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

دراوسێ مافی هەیە و لە گەورەترین مافەکانی : ئامۆژگاری کردنیەتی ،و فەرمان کردنە پێی بەچاکە وڕێگری کردنه لێی لەخراپە ، وڕێنوێنی کردنیەتی ، ویارمەتی دانیەتی لەپێداویستیەکانی دا ، ئەمە جگە لەئەزیەت نەدانی ،پێویستە لەسەر دراوسێ ئامۆژگاری دراوسێیەک بکات کاتێ هەستی کرد لەبابەتێک لەبابەتەکانی دیندا کەم وکورتی تێدایە ، کاتێ دەبینێ دراوسێیەکەی نوێژی جەماعەتی لەدەست دەچێت ئامۆژگاری دەکات ، کەمتەرخەمی دەکات لەکردنی نوێژەکان وکردنی حەرامکراوەکان لەم حاڵەتانەدا پێویستە ئامۆژگاری دراوسێیەکەی بکات ، ئا ئەمە لەگەورەترین مافە؛ چونکە ڕزگار کردنی لەو شتانەی کەزیانی پێ دەگەیەنێت لەقیامەتدا لەکارە گەورەکانە .

 لەهەندێ لەئەسەرەکاندا هاتووە دراوسێ لەڕۆژی دواییدا ملی دراوسێیەکەی دەگرێت ودەڵێت: ئەمە منی بینی کاری خراپەم دەکرد وڕێگری لێ نەدەکردم .

وا بەستەبوون لەنێوان دراوسێکاندا بوونی هەیه ، وەهەندێ جار هەندێ شت لەماڵی دراوسێکەتدا هەیە تۆ بۆ ئەو پێت خۆش نییە چ جای بۆماڵ ومنداڵت ، هەندێ کەس لەگەڵ بوونی ئەو مافانە دەیەوێت سیقەش هەبێت لەنێواندا وئەو سیقەیە بەهێز بکات ، بەڵام مەعلومە لەشەرعدا دوور خستنەوەی زیان پێش دەست کەوتنی مەسڵەحەتە ، پێویستە سەردانی دراوسێیەکەت بکەیت ، وماڵ ومنداڵت سەردانیان بکەن ، بەڵام ئەمە بەمەرجی ئەوەی مونکەر وزیانی نەبێت ، خۆ ئەگەر شتێکیان هەبوو کەتۆ بۆ خۆت وماڵ ومنداڵت پێت باش نی یە ئەوا دروست نی یە بۆت لەمنداڵەکەت گەڕێیت سەردانیان بکات لەکاتێکدا سووری لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکەت ودراوسێیەکەتیش کەم تەرخەمە لەو بوارەدا ، پێویستە لەسەرت ئاگاداری ئەم خاڵە بیت ، وە لەدەعوەتی ژن گواستەنەوەدا وڵامدانەوەی واجبە  بەمەرجێک مونکەر وخراپەیەک نەبێت کەئەم توانای گۆڕینی نەبێت ، بەڵێ گەر بەچوونی وسەردانی کردنی ئەم ئەو خراپەیه نەدەکرا ، ئەوا پێویستە چەند جارێکیش بڕوات تاوەکو ئەو خراپەیه لادەبات،بەڵام گەر بێ ئومێد بوو لەگۆڕین ولابردی لەم حاڵەتەدا دروست نی یە سەردانی ئەو جێگەیە بکات ، وئەوەندە پەیوەندی لەگەڵیاندا دەبێت کەمەسڵەحەتی تێدایە وزیان ومەفسەدەی نییە.
دراوسێ مافی هەیە ومافەکەشی گەورەیە ، وەچەندان بەڵگە هەن لەو بارەیەوە ئێمە هەندێکیمان نەبیستووە ، بەڵام دەمێنێتەوە ئەوەی دین دەسمایەیی مرۆڤی موسوڵمانە ، بۆیە نابێ دینەکەت توشی زیان ببێت بەهۆی سەردانی کردنی دراوسێیەکەتەوە ، وەهەروەها بەهۆی سەردانی کردنی خزم وکەس وکارەوە ، خوای گەورە فەرموویەتی... {وَإِن جَاهَدَاكَ عَلى أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا} [(15) سورة لقمان].
واتە:ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدا چاكه‌كار بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر دایك و باوكه‌كه‌ داوایان لێكردى وه‌ كۆششیان له‌گه‌ڵدا كردى تا تۆ شه‌ریك بۆ من دابنێی كاتێك كه‌ هیچ زانیاریه‌كت نیه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی هه‌بێ ئه‌وه‌ له‌و شته‌دا تۆ گوێڕایه‌ڵیان مه‌كه‌.

هەر چەند باوك ودایکت بن ، بەڵێ گەر فەرمانیان پێ کردی بەخراپە ئەوا گوێڕایەڵی هیچ کەسێک ناکرێت لەبێ فەرمانی خودادا ، وە مەعلومە کەلابردی زیان ومەفسەدەت لەپێش ترە لەدەست خستنی مەسڵەحەت.

وەڵامى زانای پایەبەرز : الشيخ: عبد الكريم الخضير

سەردان: ٢,١٩١ بەش: مافەکان