جۆرەکانی دراوسێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جۆرەکانی دراوسێ
پرسیار:

ئایا لە ڕووی جێ بەجێ کردنی حەق و مافەکانەوە دراوسێکان هەمویان یەک جۆرن یان چەند جۆرێکن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دراوسێ سێ جۆرە : 
دراوسێیەک سێ مافی هەیە   ، و دراوسێیەک دوو مافی هەیە ، و دراوسێیەک تەنها یەک مافی هەیە.
یەکەم
: ئەو دراوسێیەی کە سێ مافی هەیە ئەوەیە کەماڵەکەی لێتەوە نزیکە و خزمتە و هاوئاینتە ، ئەم جۆرەیان مافی دراوسێیەتی و خزمایەتی و دینی هەیه.
دووەم : وە ئەو دراوسێیەیی کە دوو مافی هەیە ئەوەیە کەماڵەکەی لێتەوە نزیکە و هاوئاینتە ،ئەم جۆرەیان مافی دراوسێیەتی ودینی هەیه لەسەرت.
سێیەم : وە ئەو دراوسێیەیی کە یەک مافی هەیە ئەوەیە کەماڵەکەی لێتەوە نزیکە و و هاوئاینت نییە ،ئەم جۆرەیان تەنها مافی دراوسێیەتی لەسەرتە ، دروست نی یە ئەزیەتی دراوسێیەکەت بدەیت ، بەڵکو بەپێچەوانەوە ، پێویستە لەسەرت سوودی پێ بگەیەنێت لەو شتانەدا کەسوود بەئاینەکەت دەگەیەنێت ، ئەوە بەپلەی یەکەم دێت ولەو شتانەیه کەپێویستە گرنگی پێ بدرێت ، وبەنیسبەت بابەتی دونییاییەوە خوای گەورە فەرموویەتی: {لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ} [(8) سورة الممتحنة] 
خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌و به‌رهه‌ڵستیتان ناكات له‌ چاكه‌ كردن  و دادپه‌روه‌ر بوون و سته‌م نه‌كردن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوشتاری ئێوه‌یان نه‌كردووه‌ له‌به‌ر دینه‌كه‌تان، وه‌ ئێوه‌یان له‌ ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌رنه‌كردووه‌ .

چاکە لەگەڵ دراوسێدا دەکرێت تەنانەت گەر کافریش بێت بەمەرجێک لەسەر دین لەگەڵ موسوڵماناندا نەجەنگێت.

وەڵامى زانای پایەبەرز : الشيخ: عبد الكريم الخضير

سەردان: ٢,١٠٢ بەش: هەمەجۆر