ئایا حوكمی دانانی آیة الکرسی یان دوعا و زیكرەكان وەكو دوعای سەفەر و دوعای سواربوون وجگە لەوانیش لەناو سەیارەدا چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی دانانی آیة الکرسی یان دوعا و زیكرەكان وەكو دوعای سەفەر و دوعای سواربوون وجگە لەوانیش لەناو سەیارەدا چیە؟

ئەگەر دانانی ئەم شتانە بۆ بیرخستنەوە بێت ئەوە دروستە ،وەكو دانانی قورئان لەناو سەیارەدا بەمەبەستی ئەوەی هەركات كاتی هەبوو بیخوێنێت ئەمە دروستە و هیچی تێدا نیە.
بەڵام ئەگەر دڵی پێوەپەیوەست بكات و پێی وابێت ئەوە لە زەرەروزیان دەیگێڕێتەوە وسوودی پێ دەگەیەنێت ئەوا دروست نیە .
صالح آل شیخ. شرح كتاب التوحید.

سەردان: ١,٤٥٥ بەش: هەمەجۆر