هیجرەت و کۆچ کردنى کەسێک کە لەوڵاتی بێباوەڕاندا موسوڵمان دەبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هیجرەت و کۆچ کردنى کەسێک کە لەوڵاتی بێباوەڕاندا موسوڵمان دەبێت
پرسیار:

حوکمی ئەو کەسە چی یە کە لەوڵاتی بێباوەڕاندا موسوڵمان دەبێت ؟
ئایا ئەو فەرمووەیە دەیگرێتەوە : ( أنا بريء من كل مسلم يقيم بين أظهر المشركين )
واتە : من بەریم لەهەر موسوڵمانێک کەلەنێو هاوبەش بڕیاردەراندا نیشتەجێ دەبێت .
جا ئایا واجبە لەسەری کۆچ بکات ؟

هەرکەسێک لەوڵاتی بێباوەڕاندا موسوڵمان بوو و نەیتوانی دینەکەی ئاشکرا بکات وشەعائیرەکانی عیبادەت جێ بەجێ بکات ، یاخود ترسی هەبوو لەوەی توشی فیتنە بێت لەدینەکەیدا ، ونەیتوانی ناموسی بپارێزێت ئەوا واجبە لەسەری کۆچ بکات ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( أنا بريء من كل مسلم يقيم بين أظهر المشركين )
واتە : من بەریم لەهەر موسوڵمانێک کەلەنێو هاوبەش بڕیاردەراندا نێشتەجێ دەبێت .
بەڵام گەر توانای ئاشکرا کردنی دینەکەی هەبوو ، ودەیتوانی دروشەمەکانی جێ بەجێ بکات ، وتوانای کۆچ کردنیشی هەبوو ، ئەوا باش وایە لەم حاڵەتەدا کۆچ بکات بەڵام واجب نی یە .
وە گەر توانای ئاشکرا کردنی دینەکەی هەبوو ، و ئەمین بوو لەفیتنە ، و هەڵدەستا بەدەعوە کردن بۆ لای خودا وموسوڵمانانی فێری دین دەکرد ئەوا دەمێنێتەوە وکۆچ ناکات ؛ چونکە مانەوەی مەسڵەحەتی تێدایە ، پێغەمبەر بە مالك بن الحويرث رضي الله عنه گوت کاتێ کەخۆی وهاوەڵەکانی هاتن بۆ لای پێغەمبەر و حەزیان بەلای کەس وکاریان دەکرد پێغەمبەر فەرمانی پێکردن بگەڕێنەوە وئەوانەی دوای خۆیان فێری دین بکەن وفەرمووی : ( ارجعوا إلى أهليكم فعلموهم ) رواه البخاري (6008) ومسلم (674) .
واتە : بگەڕێنەوە بۆ نێو ماڵ ومنداڵتان وفێریان بکەن .

جا کۆچ کروون لەسەر توانا وەستاوە لەسەر جێ بەجێ کردنی شەعائیری دینی وعیبادەتەکان ، خۆ ئەگەر توانای نەبوو وترسی فیتنەی هەبوو ئەوا واجبە کۆچ بکات ، وە ئەگەر توانای ئاشکرا کردنی شەعائیرەکانی ئیسلام بوو وتوانای کۆچیشی هەبوو سوننەتە کۆچ بکات ، وە ئەگەر توانای ئاشکرا کردنی شەعائیرەکانی ئیسلام هەبوو بەڵام خەریکی دەعوە وبانگەواز بوو و موسوڵمانانی فێرە دین دەکرد ئەوا دەمێنێتەوە وکۆچ ناکات والله سبحانه وتعالى أعلم وأحكم

وە لە [("الموسوعة الفقهية" (20/206)] دا هاتووە :
(دار الکفر) بەو جێگەیە دەوترێت کە حوکمی کوفر تیایدا دیار و زاڵە .
جا یەکێک لەو حوکمانەی کەتایبەتە بە (دار الکفر) کۆچ کردنە .
وە زانایان کۆچ کردنیان لە (دار الکفر)دا کردۆتە سێ بەشەوە :

أ - کەسێک واجبە لەسەری کۆچ بکات ، ئەمەش کەسێکە توانای کۆچ کردنی هەیە ، وناتوانێت دینەکەی لەوڵاتی بێباوەڕاندا ئاشکرا بکات ، هەرچەند ئافرەت بوو ومەحڕەمی دەست نەکەوت بەمەرجێک ئەمین بێت لەنەفسی خۆی لەڕێگادا یاخود ترسی ڕێگا کەم تر بێت لەمانەوەی لە ( دار الکفر) . . .
ب - کەسێک واجب نی یە لەسەری کۆچ بکات :ئەمەش کەسێکە توانای کۆچ کردنی نییە جا لەبەر نەخۆشی بێت ، یاخود بەزۆر ڕاگیرابێت لەوڵاتی کوفردا ، یاخود لەبەر لاوازی وەک ئافرەتان ومنداڵان ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( إلا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنْ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلا يَهْتَدُونَ سَبِيلا ) .
واته : ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا لاوازو زه‌عیف كرابوون له‌لایه‌ن كافرانه‌وه‌ یان خۆیان زه‌عیف و لاوازو بێده‌سه‌ڵات بوونه‌ له‌ پیاو و ئافره‌ت و مناڵ و نه‌خۆشی به‌رده‌وام وه‌كو شه‌ل و كوێر كه‌ ناتوانن هۆكاره‌كانی خۆ ڕزگار كردن بیگرنه‌ به‌رو خۆیان ڕزگار بكه‌ن وه‌ ڕێگا نازانن له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كۆچیش بكه‌ن له‌و ڕێگایه‌ تیاچن .
ج -كەسێک سوننەتە کۆچ بکات ، و واجب نی یە لەسەری ئەمەش کەسێکە : توانای کۆچ کردنی هەیە وتوانای ئاشکرا کردنی دینەکەی هەیە لە (دار الکفر)دا ، ئەم جۆرە سوننەتە کۆچ بکات بۆ ئەوەی بتوانێت جیهاد بکات وژمارەی موسوڵمانان زیاد بکات اهـ . باختصار

نسأل الله تعالى أن يصلح أحوال المسلمين

سەردان: ٢,٣٩٥ بەش: هەمەجۆر