زۆرترین زانیارى سەبارەت بە نوێژى چێشتەنگا (ضحى): ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە نوێژى چێشتەنگا (ضحى)
پرسیار:

حوکم و فەزڵ و کات و ژمارەی ڕکاتەکانى نوێژى چێشتەنگا چەندە ؟ وە ئایا قەزا دەکرێتەوە ؟ وە دەتوانین لەسەفەریشدا ئەم نوێژە بکەین ؟

1-  حوکمی نوێژی چێشتەنگا ؟
نوێژی چێشتەنگا سوننەتێکی موئەکەدەیە وپێغەمبەر ئەنجامی داوە و هاوەڵانى هەڵناوە لەسەر ئەنجام دانی .
مجموع الفتاوى ابن باز رحمه الله (11/ 396).

2-  فەزڵی نوێژی چێشتەنگا ؟
پێغەمبەر فەرموویەتی  :
((يصبح على كل سُلامَى (عظام البدن ومفاصله) من أحدكم صدقة:فكل تسبيحة صدقة،وكل تحميدة صدقة،وكل تهليلة صدقة،وكل تكبيرة صدقة،وأمر بالمعروف صدقة،ونهيٌ عن المنكر صدقة،ويجزئ من ذلك ركعتان يركعهما من الضحى)) رواه مسلم.
واتە : کاتێ ڕۆژ دەبێتە هەموو جومگەیەک پێویستە خێرێکی بۆ بکرێت ، جا هەموو (سبحان الله)یەک و(الحمد لله)یەک و(لا ٳله ٳلا الله)یەک و(الله ٲکبر)ێک سەدەقەیە ، وفەرمان بەچاکە کردن سەدەقەیە ، وڕێگری کردن لەخراپە سەدەقەیە ، لەبری هەموو ئەمانە دوو ڕکات بەسە کە جێگای گشت ئه‌و خێرو سه‌ده‌قانه‌ی باسكرا ده‌گرێته‌وه‌ . .

3-  کاتی نوێژی چێشتەنگا ؟
لە بەرز بوونەوەی خۆرەوە بەقەد ڕمحێک دەست پێ دەکات تاوەکو لادانی خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان ، بەڵام باشتر وایە کاتێ ئەنجام بدرێت کەخۆر گەرم دەبێت ، ئا ئەم نوێژە پێی دەوترێت ( صلاة الأوابين ).
مجموع الفتاوى ابن باز رحمه الله (11/ 396).

4-کاتی نوێژی چێشتەنگا کەی دەست پێ دەکات وچ کاتێک کۆتایی پێ دێت ؟
 ابن عثيمين دەڵێت:
لە بەرز بوونەوەی خۆرەوە بەقەد ڕمحێک دەست پێ دەکات واتە : دوای چارەکێک یاخود بیست دەقە لەدەرکەوتنی خۆرەوە ، تا ماوەیەکی کەم لەلادانی خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان تەنها لەنێوان دە دەقە بۆ پێنج دەقە . مجموع الفتاوى (14/ 306)

5- ژمارەی ڕکاتەکانی نوێژی چێشتەنگا چەندە ؟
 ابن باز دەڵێت:
کەمترینی دوو ڕکاتە خۆ ئەگەر چوار ڕکات یاخود شەش یاخود هەشت وزیاتریش بکرێت دروسته ولایەنی زۆریەکەی ژمارەیەکی دیاری کراوی نی یە .

مجموع الفتاوى (11/ 399)

 ابن عثيمين دەڵێت:
کەمترینی دوو ڕکاتە بەڵام لایەنی زۆریەکەی حەدێکی نی یە ومرۆڤ بەگوێرەی چالاکی وتوانای خۆی ئەنجامی دەدات .
مجموع الفتاوى (14/ 305)

کەمترینی دوو ڕکاتە  بەڵام لایەنی زۆریەکەی حەدێکی نی یە وباشتر وایە زیاد لەهەشت ڕکات نەکرێت ولەنێوان هەر دوو ڕکاتێک سەلام دەدرێتەوە وباش نییە هەمووی بەیەک سەلام سەلامی بۆ بدرێتەوە . اللجنة الدائمة   (6/145).

6-  ئایا سوننەتە هەموو ڕۆژێک نوێژی چێشتەنگا ئەنجام بدرێت ؟
 ابن باز دەڵێت:
بەڵێ سوننەتە هەموو ڕۆژێک نوێژی چێشتەنگا ئەنجام بدرێت .  

مجموع الفتاوى (30- 59)

 ابن عثيمين دەڵێت:
بۆچوونی دروست ئەوەیە سوننەتێکی موتڵەقە وبەردەوام ئەنجام دەدرێت .

الشرح الممتع (4-83)

7-  جیاوازی نێوان نوێژی خۆر هەڵاتن و نوێژی چێشتەنگا چی یە  ؟
 ابن باز دەڵێت:
نوێژی سوننەتی خۆر هەڵاتن هەمان نوێژی چێشتەنگایە بەڵام لەیەکەم کاتی دایە .
مجموع الفتاوى (11/ 401).

 ابن عثيمين دەڵێت:
نوێژی سوننەتی خۆر هەڵاتن هەمان نوێژی چێشتەنگایە بەڵام گەر لەیەکەم کاتدا ئەنجامت دا کاتێ کەخۆر دەردەکەوێت وبەقەد ڕمحێک بەرز دەبێتەوە ئەوا نوێژی سوننەتی خۆر هەڵاتنە ، خۆ ئەگەر لەکۆتای کاتەکەیدا ئەنجام بدرێت یاخود لەنێو ڕاستی کاتەکەیدا ئەوا نوێژی چێشتەنگایە. (لقاء الباب المفتوح).

8- باشترین کات بۆ ئەنجام دانی نوێژی چێشتەنگا چ کاتێکە ؟
 باشترین کات بۆ ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگا کاتێکە کەخۆر گەرم دەبێت کاتێ کەپێی بێچوی وشتر لەگەرما خەریکە بسوتێت  .

اللجنة الدائمة   (6/148).

9-ئایا نوێژی جەژنەکان یاخود نوێژە بارانە جێگەی نوێژی چێشتەنگا دەگرنەوە یاخود نا ؟
نەخێر نوێژی جەژنەکان یاخود نوێژە بارانە جێگەی نوێژی چێشتەنگا ناگرنەوە.

اللجنة الدائمة  (7/ 256)

10- ئایا سوننەتی نوێژی چێشتەنگا واجبە لەسەر کەسێک کەئەنجامی دەدات بەدرێژای ژیان یاخود نا ؟
سوننەتی نوێژی چێشتەنگا واجب نابێت گەر چەند جارێک ئەنجامی بدات ، بەڵکو هەروەک پێشوو هەر بەسوننەتی دەمێنێتەوە . اللجنة الدائمة   (7/ 257)

11- لەفەرموودەیەکدا لەپێغەمبەرەوە : هاتووە « من صلى الصبح في جماعة ثم جلس يذكر الله تعالى حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة تامة تامةتامة »
واتە : هەرکەسێک نوێژی بەیانی بەجەماعەت بکات پاشان دانیشێت ویادی خودا بکات تاوەکو خۆر دەردەکەوێت ودوو ڕکات نوێژ بکات ئەوا پاداشتی حەج وعەمرەیەکی تەواوی بۆ دەنوسرێت .
جا ئایا ئەم دوو ڕکاتە مەبەست لێی نوێژی چێشتەنگایە ؟

 بەڵێ ئەو دوو ڕکاتەی کە لەفەرموودەکەدا ئاماژەی پێ دراوە  بەشێکن لە نوێژی چێشتەنگا بەڵام فەزڵێکی تایبەتیان هەیە لەبەر ئەوەی بەسەراونەتەوە بەدانیشتنەوە لەدوای نوێژی بەیانی تاوەکو دەرکەوتنی خۆر وبەرز بوونەوەی .

اللجنة الدائمة   (6/148).

12-ئایا دروسته کەسێک کەلەسەفەردایە نوێژی چێشتەنگا ئەنجام بدات ؟
بەڵێ باش وایە کەسێک کەلەسەفەردایە نوێژی چێشتەنگا ئەنجام بدات . اللجنة الدائمة   (6/151)

13- ئایا نوێژێک بوونی هەیە بەناوی ( صلاة الأوابين ) ؟
بەڵێ (صلاة الأوابين) بریتی یە لە نوێژی چێشتەنگا کاتێ کەخۆر گەرم دەبێت .
اللجنة الدائمة   (6/154).

15- ئایا ڕۆژووی سێ ڕۆژە سپیەکە لەسەفەردا لا دەچن یاخود پێویسته بگیردرێن و پێویسته نوێژی چێشتەنگاش لەسەفەردا ئەنجام بدرێن ؟
 نوێژی چێشتەنگا و ڕۆژووی سێ ڕۆژە سپیەکە سوننەتن و واجب نین نەلەماڵ ونەلەسەفەریش ، بەڵکو هەرکەسێک بیان کات پاداشت دەدرێتەوە وهەر کەسێکیش وازیان لێ بێنێت هیچ تاوانێکی لەسەر نی یە نە لەسەفەر و نە لەماڵیشدا  .
اللجنة الدائمة   (6/456).

15- ئایا لە نوێژی چێشتنەگادا دەنگ بەرز دەکرێتەوە یاخود بەدەنگی نزم ئەنجام دەدرێت ؟
 ابن باز دەڵێت:
نوێژی ڕۆژ هەمووی سوننەت وایە بەدەنگی نزم ئەنجام بدرێت .
مجموع الفتاوى (11/ 127)

17- ئایا گەر نوێژی چێشتنەگا لەدەست چوو قەزا دەکرێتەوە  ؟
 ابن عثيمين دەڵێت:
ج:  نوێژی چێشتنەگا گەر لەدەست چوو قەزا ناکرێتەوە ؛ چونکە بەستراوەتەوە بەکاتێکەوە .
مجموع الفتاوى (14/ 305).

سەرچاوەکان : 
مجموع فتاوى العلامة ابن باز
مجموع فتاوى اللجنة الدائمة
مجموع فتاوى العلامة ابن عثيمين
لقاء الباب المفتوح للعلامة ابن عثيمين
الشرح الممتع للعلامة ابن عثيمين.

سەردان: ١٤,٧٠٢ بەش: نوێژە سوننەتەکان