هەندێك لە سوننەتەكان مەبەست لە جێبەجی كردنیان خودی خۆیانە، ئەمانە تێكەڵ ناكرێن وبەجیا دەكرێن، وەهەندێك لە سوننەتەكان مەبەست لە جێ بەجێ كردنیان تەنها كردنی نوێژە، بۆ نمونە: سوننەتی دەست نوێژ مەبەست پێی تەنها ئەوەیە كەلەپاش دەست نوێژ هەڵگرتن دوو ركات نوێژ بكەیت، ئیتر ئایا ئەو دوو ركاتە سوننەتی دەست نوێژ بێت، یاخود ضحى بێت، یاخود پێش نوێژی نیوەڕۆ بێت، یاخود پێش نوێژی بەیانی بێت، یاخود لەنێوانی بانگ وقامەتدا بێت، چونكە لە نێوانی هەموو بانگ وقامەتێكدا دوو ركات نوێژ هەیە، هەروەها تحية المسجد دروستە بۆت كە چویتە مزگەوتەوە دوو ركات بكەیت بە نیەتی سوننەتی پێش نوێژ و تحية المسجد، ئەمانە كۆدەكرێنەوە(واتە: نیەت لە دوو نوێژ بهێنیت وهەردووكیان كۆ بكەیتەوە).
بەڵام ئەگەر پەرستنەكە مەبەست بوو خۆی جێبەجێ بكرێت ئەوا كۆناكرێتەوە وتێكەڵ ناكرێت لەگەڵ نوێژی تردا، بۆیە ئەگەر كەسێك بڵێت: من چوار ركاتەكەی پێش نوێژی نیوەڕۆ كۆدەكەمەوە ونیەت دەهێنم وبەدوو ركات دەیكەم، پێی دەڵێین: ئەمە ناگونجێت ودروست نی یە، چونكە ئەم سوننەتە لێرەدا مەبەست پێی جێ بەجێ كردنی خۆیەتی، واتە: دوو ركات بكەیت پاشان دوو ركاتی تر بكەیت.
بەهەمان شێوە دوو ركاتی سوننەتی سوڕانەوە بەدەوری كەعبەدا (طواف) لەگەڵ سوننەتی پێش بەیانی، بۆ نمونە: ئەگەر كەسێك لە طواف كردن تەواو بوو لە پاش بانگی بەیانی و پێش قامەت كردن، دوو ركات بكات ونیەتی پێی دوو ركاتەكەی طواف و دوو ركاتەكەی سوننەتی بەیانی بێت، ئەوا هیچیان لە جیاتی ئەوی تریان ناكرێت ودروست نی یە تێكەڵ بكرێت، چونكە سوننەتی طواف سوننەتێكە مەبەست پێی جێبەجێ كردنی خۆیەتی، وە سوننەتی پێش بەیانیش سوننەتێكە مەبەست پێی جێبەجێ كردنی خۆیەتی .
(لقاء الباب المفتوح، رقم: 25، ص25-26) زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)/ كۆكردنەوەو وەرگێڕانى م/ صلاح الدین عبدالكریم