حوکمی کەسێک لە نوێژی سوننەت دایەو قامەت کراوە بۆ نوێژ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک لە نوێژی سوننەت دایەو قامەت کراوە بۆ نوێژ
پرسیار:

ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژ و كەسێك چووبوە ناو نوێژێكى سوننەتەوە ئایا چی بكات؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لەم حاڵەتەدا هەندێ لە زانایان دەڵێن : دەبێت دەستبەجێ نوێژەكە ببـڕیت تەنانەت ئەگەر لە تەحیاتى كۆتاییشدا بێت. و هەندێكى تر لە زانایان دەڵێن: مەیبـڕە ئیللا مەگەر ترسای لەوەى ئیمام سەلام بداتەوە پێش ئەوەى پێى بگەیت بە ئەندازەى تەكبیرەى ئیحرام. جا ئەم دوو وتەیە بەرانبەر یەكدین.

وتەى یەكەم: ئەگەر قامەت كرا ئەوا نوێژە سوننەتەكە ببڕە و ئەگەرچی لە تەحیاتى كۆتاییشدا بیت.

وتەى دووەم: نایبڕیت هەتا بە ئەندازەى پێڕاگەیشتنى تەكبیرەى ئیحرام لە نوێژى جەماتەكە مایەوە ئەوجا دەیبڕیت، واتە بەردەوام دەبیت لە نوێژە سوننەتەكە و نایبڕیت هەتا ئەو كاتەى كە ترست هەبوو ئیمام سەلام بداتەوە پێش ئەوەى تۆ فریاى تەكبیرەى ئیحرام بكەویت.

جا ئەم دوو وتەیە بەرانبەرى یەكترین، بەڵام بەلاى منەوە وتەى نێوەند هەڵدەبژێرم، ئەویش واتە ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژ و تۆ لەو كاتەدا لە ركاتى دووەمدا بوویت ئەوا بە سووكى تەواوى بكە و ئەگەریش لە ركاتى یەكەمدا بوویت ئەوا بیبڕە لەبەر ئەو فەرموودەیە: ((من أدرك ركعةً من الصلاة فقد أدرك الصلاة)) (١). واتە: ئەوەى بگات بەیەك ركاتدا ئەوا گەیشتووە بە نوێژ. جا بۆیە ئەگەر تۆ ركاتێكت ئەنجام دابوو پێش ئەوەى قامەت بكرێت ئەوا گەیشتووى بەركاتێكدا پێش ئەوەى مەنعت لێ بكرێ.

وە ئەگەریش گەیشتیت بەو یەك ركاتە پێش قامەت ئەوا گەیشتووى بە نوێژەكە و هەموو نوێژەكە تەواوبكە بەڵام بەسووكى، چونكە گەیشتن بە بەشێك لەفەرز باشترە لە گەیشتن بەبەشێك لە سوننەت، بەڵام ئەگەر لە ركاتى یەكەمدابوویت ئەوا تۆ نەگەیشتوی بەوكاتەى كە فریاى نوێژ دەكەویت، لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((من أدرك ركعة من الصلاة فقد أدرك الصلاة)) (٢). جا بۆیە بینا لەسەر ئەمە تۆ نوێژەكە دەبڕیت لەبەر فەرمایشتى پێغەمبەرى خوا كە فەرموویەتى: ((إذا أقيمت الصلاة فلا صلاة إلا المكتوبة)) (٣). واتە: ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژ ئەوا هیچ نوێژێك نییە جگە لە فەرز نەبێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

) متفق عليه ، وتقدم تخريجه.
) تقدم تخريجه.

(٣) أخرجه مسلم ، كتاب صلاة المسافرين، باب كراهة الشروع في نافلة بعد شروع المؤذن.

سەردان: ١,٥٨٩ بەش: نوێژى جەماعەت