حوکمی لەبیرچوونی نوێژ و چۆنیەتی قەزاکردنەوەی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی لەبیرچوونی نوێژ و چۆنیەتی قەزاکردنەوەی
پرسیار:

كەسێك چووە مزگەوتەوە بۆ نوێژى عیشا و پاشان بیرى كەوتەوە كە نوێژى مەغریبـی نەكردووە ئایا چی بكات؟

ئەگەر چوویتە مزگەوتەوە و قامەت كرابوو بۆ نوێژى عیشا و پاشان بیرت كەوتەوە كە نوێژى مەغریبت نەكردووە ئەوا دەڕۆیتە ناو جەماعەتەكەوە بە نیەتى مەغریبەوە، وە كە ئیمام هەستایەوە بۆ ركعاتى چوارەم ئەوا تۆ دادەنیشیت لە سێ یەمدا و چاوەڕێى ئیمام دەكەیت وپاشان لەگەڵیدا سەلام دەدەیتەوە، وە دەشتوانیت خۆت سەلام بدەیتەوە و لەگەڵیاندا بچیتە ناو نوێژى عیشاوە ئەوەى كە ماوە، وە جیاوازى نیەتى ئیمام و مەئموم هیچ زیانی نییە لەسەر وتەى پەسەندى زانایان، وە ئەگەریش خۆت بە تەنها نوێژى مەغریب بكەیت و پاشان ئەوەندەى فریاى جەماعەت دەكەویت نوێژى عیشا بكەیت لەگەڵیاندا ئەوەش دروستە و هیچی تێدا نییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –