زۆرجاریش تووشى تەئخیر بوون دێم یان تا دەگەڕێمە ماڵەوە نوێژى عەسر دەبێت. ئایا چى بكەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆرجاریش تووشى تەئخیر بوون دێم یان تا دەگەڕێمە ماڵەوە نوێژى عەسر دەبێت. ئایا چى بكەم؟
پرسیار:

1- من قوتابی زانكۆم ئایا من ئەگەر نەتوانم لە كۆلێج لەكاتى خۆیدا نوێژەكانم بكەم و لە ماڵ بیكەم؟

2- زۆرجاریش تووشى تەئخیر بوون دێم یان تا دەگەڕێمە ماڵەوە نوێژى عەسر دەبێت. ئایا چى بكەم؟

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
1- نوێژكردن لەكاتى خۆیدا فەرمانى پێكراوە و ئەصڵ ئەوەیە موسڵمانان نوێژەكانیان لە كاتى دیارى كراوى خۆیدا بكەن وەك خواى گەورە دەفەرموێ: { إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا} (103) سورة النساء
یان پێغەمبەرى خوا صلى علیه وسلم كاتێك جبریل پێش نوێژى بۆ كرد لە دوو ڕۆژدا لە هەموو نوێژەكاندا كاتەكانى بۆ دیارى كرد پاشان پێى گوت: (ما بين هذين الوقتين وقت) رواه أحمد والنسائي والترمذي.
هەروەها كۆكردنەوەى نوێژ لە نێوان نوێژى نیوەڕۆ و عەسر دا و مەغریب و عیشادا دروستە چ پێشخستنى واتە لە كاتى نیوەڕۆ و مەغریب دا یان دوا خستنى بۆ كاتى عەسر و عیشا ئەمانە ئەگەر پێویستیەك هەبوو وەك لە عەرەفە و موزدەلیفە بوون یان سەفەر یان باران یان نەخۆشى یان پێویستیەك نەكرێت بە خوو (عادة) ئیمامى نەوەوى لە شەرحى موسلیمدا دەفەرموێ: (ذهب الجماعة من الأئمة إلى جواز الجمع في الحضر للحاجة لمن لا يتخذه عادة). بەڵگەش لە سوننەت ئەوەیە كە ئیمامى موسلیم ڕیوایەتى كردووە لە پێغەمبەرى خواوە صلى عليه وسلم (جمع رسول صلى عليه وسلم) بين الظهر والعصر والمغرب والعشاء بالمدينة في غير خوف ولا مطر قيل لابن عباس: ماذا أراد بذلك قال: أراد الا يحرج أمته).
جا لە كۆتایدا دەڵێم ئەگەر مەجال نەبوو وە نەكرێت بە عادەت و وە تەمەڵى لە كردنى نوێژەكاندا نەكرێت دروستە إن شا ء تعالى.
2- با نوێژى نیوەڕۆ كاتى نەمابێت دەتوانیت كۆیبكەیتەوە لەگەڵ عەسر دا بە(جمع تأخیر) بیانكەیت.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە